ڕێگای وان- جولەمێرگ: رێگای گەندەڵی و مەرگی ئاکەپە
ڕێگای وان- جولەمێرگ کە لەلایەن ئاکەپەوە گەندەڵی تێداکراوە، بوەتە ڕێگای مەرگ.
ڕێگای وان- جولەمێرگ کە لەلایەن ئاکەپەوە گەندەڵی تێداکراوە، بوەتە ڕێگای مەرگ.
ئاکەپە ڕێگای نێوان وان و جولەمێرگ کە ماوەیەکی زۆرە هەیە، تەواوناکات. ئەم ڕێگایە تاکە ڕێگای شارەکەیە. ئەم ڕێگایە لەکاتی باران باریندا توشی رۆچوون و داڕوخانی شاخ دەبێت و دەبێتە هۆکاری ڕاوەستانی هاتوچۆ و دەبێتە هۆکاری کێشەیەکی گەورە. لەبەر ڕوداووی رۆچوونی زەوی و لافاو رۆژانە خەڵک لە سەر ئەو رێگەیە دەبنە قوربانی. هەتا ئێستا بەسەدان کەس بریندار بوون و چەندین کەسیش مردوون.
دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە کە بە دروستکرنی ڕێگاوبان و تونیل شانازی بە خۆیانەوە دەکەن. نزیکەی سەد ساڵە ڕێگای وان و جولەمێرگیان تەواو نەکردوە. ئەم ڕێگایە بەمەبەستەوە تەواوناکەن. ئاکەپە کە بانگەشەی خزمەتکرن دەکات لە کوردستان، هەموو ئەم خزمەتانە دەگۆڕێت بۆ وەرگرتنی کرێ و بەرتیل، ڕێگایی وان و جولەمێرگیشی گۆڕیوە بۆ وەرگرتنی کرێ و بەرتیل. ئەم ڕیگا ٢٠٠ کیلۆمەترییە کە دەبوایە لەناو ساڵیکدا تەواو بکرایە، بەڵام ئەوەتا بەساڵان تەواو نەکراوە.
تونێلەکان گۆڕاون بۆ وەرگرتنی بەرتیل و پارەوەرگرتن
دەسەڵاتی ئاکەپە ساڵانێکە ئەم ڕێگە ٢٠٠ کیلۆمەترییەی تەواونەکردوە. ئەو تونێلانەی لەسەر ئەم ڕێگایە تەواوکراون گۆڕیوینی بۆ تونێلی وەرگرتنی پارە و گەندەڵیکردن. دروستکرنی تونێلی ڕێگای وان جولەمێرگ بەساڵان تەواوناکات. تەواونەکردنی ئەم تونێلانە بوە بەهۆکاری برینداربوون و مردنی چەندین کەس.
تونێلی هۆشاب کە دەکەوێتە سەر ڕێگای وان و جولەمێرگ بە تایبەت لە وەرزی زستاندا چەندین ڕوداوی تێدا ڕودەدات، لەساڵی ٢٠١٣ەوە دەستپێکردوە. لەناو ئەم ١١ ساڵەی ڕابردودا بوەتە تونێلی وەرگرتنی کرێ و گەندەڵی. بەم هۆکارەش لەوەرزی زستاندا بەهۆی بەفربارینەوە تونێلەکە دادەخرێت ڕێگای نێوان جولەمێرگ، گەڤەر، شەمزینان، چەلێ و وان هەندێکات بە چەندین ڕۆژ ئەو ڕێگایە دەدەخرێت.
تونێلێکی تر کە گۆڕاوە بۆ تونیلی وەرگرتنی پارە و بەرتیل، تونێلی یەنی کۆپرییە، لە ساڵی ٢٠١٩ وە دەستکراوە بەدروستکردنی بەڵام تائێستا تەواونەکراوە و دیاریش نیە کەی تەواودەبێت.