نه‌ته‌وی خه‌مگین شایه‌تحاڵێكی فه‌رمانی شه‌نگال بوو و هه‌روه‌ها به‌شداری له پاراستنی شه‌نگالدا كرد له دژی چه‌ته دڕنده‌كانی داعش. نه‌ته‌وه‌یی خه‌مگین بۆ ئاژانسی هه‌واڵ فورات (ANF) باسی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن و به رێكخستن كردن گه‌ل له شه‌نگالی كرد.
ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگال له‌ئارادابوو
خه‌مگین باسی له‌وه‌كرد كه له نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ له شه‌نگال بوو و به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "ده‌وڵه‌تی عێراق و حكومه‌تی باشوری كوردستان له رووی ئابووری، پاراستنی و خزمه‌تگوزاری گرنگییان به شه‌نگال و گه‌لی شه‌نگال نه‌دا. له‌و ساڵانه‌دا له رۆژئاوای كوردستانیش له دژی هێزه‌كانی گه‌لی كورد هێرشێكی دژوار له ئارادابوو. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به قڕكردنی گه‌لی ئێزدی بگیرێت، ئه‌و كاته كۆبوونه‌وه‌ی گه‌لمان سازكرد و به‌پێی تواناكانی خۆمان ئه‌نجومه‌نه‌كانی گه‌لمان دامه‌زراند. ئه‌گه‌ری گه‌وره هه‌بوو كه هێرش بكرێته سه‌ر شه‌نگال، گه‌لی شه‌نگال بێ پاراستن بوو، پێویستی به زانینی پاراستنی ره‌وا هه‌بوو".
گه‌لی ئێزدی له سیاسه‌ت دوورخرابووه‌وه
خه‌مگین باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له ئاب و تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣دا ده‌ستیان به كاروچالاكی رێكخستنكردنی ژنانی شه‌نگال كرد و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌بوو. گه‌ل متمانه‌ی به‌م كۆبوونه‌وانه هه‌بوو كه ئه‌نجام ده‌دران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كان ئاگادارمان ده‌كردنه‌وه. گه‌لی ئێزدی له سیاسه‌ت دوورخرابوونه‌وه. په‌ده‌كه به هاوكاری ماددی گه‌لی به خۆیه‌وه به‌ستبووه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل خۆیان بپارێزن هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ڕه‌خسابوو و گه‌ل له زانینی پاراستنی خۆیان دوورخرابوونه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا گه‌ل هه‌ندێك وشیاربوونه‌وه".
ناكۆكی ئایینیان دروست ده‌كرد
نه‌ته‌وی خه‌مگین باسی له‌وه‌كرد كه تا شوباتی ٢٠١٤ خه‌باتی رێكخستنی گه‌ل به‌رده‌وام بوو و به‌م جۆره دوا: "په‌ده‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له خه‌باتی ئێمه بكات، ناكۆكی ئایینی ساز كرد. به گه‌لی ئێزدیان ده‌گوت، ‘هزری ته‌ڤ-ده‌م هی ئایینی ئیسلامه، هیچ په‌یوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه‘. به ناكۆكی ئایینی ویستیان كه خه‌باتی ئێمه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه. زۆریان بۆ خه‌باتكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران له بواره‌كانی كولتوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هێنابوو. ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سه‌عید حه‌سه‌ن، كچه‌كه‌ی و شه‌هید زه‌رده‌شت هه‌بوون. زۆر ئه‌ندامی ئه‌و كاته رووبه‌ڕووی گوشار بوونه‌وه، كه له شه‌ڕی دژی چه‌ته‌كانی داعش شه‌هیدبوون".
گوشاره‌كانی په‌ده‌كه بۆ سه‌ر خه‌باتی رێكخستن
خه‌مگین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌ده‌كه بۆ زۆر رێگری بۆ چالاكییه‌كانی ١٥ی شوبات و ٨ی ئادار دروست كرد و ئه‌و میوانانه‌ی له ده‌ره‌وه هاتبوون رێگرییان لێكرا و به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر ئاهه‌نگی ٨ی ئادار. خه‌مگین باسی له‌وه‌كرد، كه ترسیان له رێكخستنی گه‌ل هه‌بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه له دژی هه‌موو چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی هێرشیان ده‌كرد و به‌م جۆره دوا: "له نه‌ورۆزی ٢٠١٤ دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌ل زۆر بوو، نه‌یانتوانی بڵاوه به گه‌ل بكه‌ن. له جه‌ژنی ٤ شه‌ممه‌ی سوردا هێرش ئه‌نجامدرا. له هه‌موو بوارێكدا گوشاریان دروست كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێویست زانرا كه بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان خۆیان رێكبخه‌ن. گه‌نجان له‌و كاته‌دا بڕیاری سازكردنی كۆنفرانسیان دا. په‌ده‌كه مۆڵه‌تی نه‌دا. به‌و هۆیه‌وه گه‌نجان له خێمه‌یه‌كدا كۆنفرانسی خۆیان سازكرد. كۆنفرانسی گه‌نجان به پێرسپێكتیڤ و بڕیاری به هێز كۆتایی هات. به‌و كۆنفرانسه گه‌نجان خۆیان رێكخست و ناوی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئێزدییان له خۆیان نا".
گه‌لی شه‌نگال بۆ پارێزگاری بانگه‌وازی كردبوو
نه‌ته‌وی خه‌مگین باسی له‌وه‌كرد دوای ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش چوونه موسڵه‌وه گه‌لی شه‌نگال هه‌ستیان به مه‌ترسیه‌كه كرد و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "كاتێك چه‌ته‌كانی داعش چونه‌ناو ته‌له‌عفه‌ره‌وه گه‌لی شه‌نگال داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه هێڵی به‌رگری و پارێزگاری دروست بكات و گه‌ل له دژی هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان چه‌كدار بكات. به‌ڵام هێزه‌كانی په‌ده‌كه به‌رده‌وام به گه‌لی شه‌نگالیان ده‌گوت ‘داعش نایاته شه‌نگاله‌وه‘. په‌ده‌كه گه‌لی قایل كرد كه شه‌ڕله شه‌نگال روونادات. كاتێكیش داعش گه‌مارۆی شه‌نگالی دا ته‌نیا یه‌ك رێگه بۆ شه‌نگال كراوه‌بوو، ئه‌و رێگه‌یه‌ش كه‌وتبووه ده‌ست داعش. ته‌نیا رێگه‌ی ره‌بیعه هه‌بوو ئه‌ویش له رۆژی ٢ی ئابدا پێشمه‌رگه له‌و رێگه‌وه هه‌ڵاتن و چه‌كی قورسیان به ناو خه‌ڵكدا هه‌ڵگرت و له‌گه‌ڵ خۆیان برد. له‌ناو گه‌لدا ترسێكی گه‌وره دروست بوو، گه‌ل بێ پاراستن و بێ چه‌ك هێڵدرانه‌وه. له ٣ی ئابدا چه‌ته‌كانی داعش له‌لای گر عزێر و گرزهركهوه ده‌ستیان به هێرشكرد.
گه‌ل متمانه‌ی نه‌مابوو
خه‌مگین ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌وان له دژی هێرشه‌كانی پاكتاوكردنی گه‌لی ئێزدی وه‌ك ته‌ڤ-ده‌م بڕیاری به‌رخودان و پاراستنیاندا و وتی، "چه‌كمان نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێشمه‌رگه‌كان بگرین بووینه به‌ربه‌ست، به‌ڵام ئه‌وان چه‌كیان لێڕاكێشاین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان بده‌ین بڕۆن. زۆر ئاڵۆزی ئه‌و كاته روویدا. من به بێ چه‌ك چووم، هه‌ڤاڵ ئادار چه‌كی هه‌بوو، داوای چه‌كمان له پێشمه‌رگه‌كان كرد، پێیان نه‌داین. گه‌ل له ترس و دڵهڕاوكێدابوو. گه‌لی ئێزدی ده‌یگوت ‘بێ پشت و په‌ناین و بڕوایان تێكشكا‘. گه‌ل روویان له چیای شه‌نگال و ره‌بیعه كرد بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه بۆ رۆژئاوا".
هێرشه‌كه به هاوكاری و رێككه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌نجامدرا
نه‌ته‌وی خه‌مگین رایگه‌یاند، كه فه‌رمانی شه‌نگال و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی ئێزدی ئه‌نجامدرا، هاوشێوه‌ی هیچ شه‌ڕێك نییه و به‌م جۆره دوا: "له هیچ ئایین و یاسایه‌كی شه‌ڕدا شه‌ڕێك، هێرشێك، كۆمه‌ڵكوژییه‌ك و پاكتاوكارییهكی به‌م جۆره بوونی نییه. له راستیدا ئامانجیان قڕكردن و له‌ناوبردن بوو. هێرشه‌كه به هاوكاری و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامدرابوو. زۆر قوربانی قورس درا. به ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه به‌رخودانێكی بێ هاوتا هه‌بوو. هه‌ڤاڵێك به ناوی جان پۆڵاد هه‌بوو، وێنه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵده‌گرێت و رووده‌كاته شه‌نگال. به ته‌نیا خۆی به‌ره‌و داعش ملی رێگای گرت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له شه‌نگال بكات".
گه‌لی شه‌نگال ئیتر به هێزه‌كانی خۆیان، خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌بات
خه‌مگین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه گه‌ل به هۆی ئه‌وه‌ی به ترس و تۆقینێكی زۆردا تێپه‌ڕیبوو، بڕوای به كه‌س نه‌ده‌كرد و به‌م جۆره دوا: " شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و گه‌ریلا له دوو رۆژدا خۆیان گه‌یانده شه‌نگال. گه‌ل له چۆقه‌ی گه‌رمای هاویندا، برسی، تین‌و له‌و چیایانه له پێناو ژیاندا خۆڕاگرییان ده‌كرد. گه‌لی شه‌نگال كاتێك شه‌ڕڤانانیان بینی، جۆش و خرۆشێك دروستبوو. له یه‌ك كۆبوونه‌وه و به پێی ده‌رفه‌ت و توانای به‌رده‌ست هه‌وڵیاندا هێڵی به‌رگریی دروست بكه‌ن. له دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌رخودانێكی بێ هاوتا كرا. بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بكرێته‌وه، قوربانی زۆر درا. دوای ئه‌وه‌ی شه‌نگال رزگار كرا سیستمی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك زیاتر جێگیر كرا و گه‌لی شه‌نگال به‌م شێوه‌یه به‌هێزترین وه‌ڵامی خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ی دایه‌وه. گه‌نجانی شه‌نگال هێزی پاراستنی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه‌یان دروست كرد. گه‌لی شه‌نگال ئیتر به هێزی خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
هـ . ب