گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له ساڵی ٢٠٢١دا له رێگه‌ی تیمه پیشه‌گه‌ر و پرۆفیشناڵهكانیانهوه، كه گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕیان به باشی به كارده‌هێنا، له به‌رامبه‌ر سوپای تورك شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.
ده‌وڵه‌تی تورك وێڕای هه‌موو جۆره شێوازی ته‌كنیك و شه‌ڕی قێزه‌ون له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكان نه‌یتوانی به‌ره‌وپێش بچێت و له هه‌ندێك شوێنیش كشایه‌وه.
ئاڤاشین جودی گه‌ریلای یه‌ژاستار و به‌رخۆدان ژیان گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه كه به‌شداریان له هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابوردا كردووه و ماوه‌ی نۆ مانگه خۆڕاگری ده‌كه‌ن، باسیان له‌وه‌كرد، به‌و به‌رخۆدانه‌یان شه‌ڕ بۆ سه‌ربه‌زی و سەرفیرازی ده‌كه‌ن.
ئاڤاشین جودی: ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ندین جۆر چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنا، یه‌ك له‌وانه چه‌كی كیمیایی بوو، به‌ڵام له دژیان خۆڕاگرییه‌كی گه‌وره ئه‌نجامدرا. به هۆی ئه‌وه‌ی له رووی تاكتیكه‌وه شاره‌زاییمان په‌یدا كردووه، گورزی قورس له سوپای تورك ده‌ده‌ین. ده‌وڵه‌تی تورك له مه‌تینا و زه‌ندورا هێرشیكرد، به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان له زه‌ندورا چیڕۆكی به‌رخۆدانیان نوسیه‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕدا به پێی هیچ پێوانەیەك مامه‌ڵه ناكات. ئێمه‌ش به ئیراده و پابه‌ندبوونمان به دۆزهكهمانهوه شه‌ڕ ده‌كه‌ین. ئێمه به رامانی رێبه‌ر ئاپۆوه هه‌نگاو ده‌نێین. په‌كه‌كه به چه‌ك و بۆردومان كۆتایی پێنایات. ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك كه‌س له ئێمه بمێنێته‌وه ئه‌و دۆزه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه به چالاكیی به‌هێزی خۆمان گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان تێكده‌شكێنین. ئه‌و شه‌ڕه ده‌ریخست، كه سیستمی فاشیستیی ده‌وڵه‌تی تورك رزیوە. هه‌ڵوێستی گه‌ریلا روونه، ئه‌و شه‌ڕه ده‌بێته شه‌ڕی سه‌ربه‌رزی و سەرفیرازی.
ده‌وڵه‌تی تورك و پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) له ساڵی ٢٠٢١دا هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر گه‌ریلا. په‌ده‌كه له مانگه‌كانی به‌هاردا هێرشی كرده سه‌ر چارچه‌ل و مه‌تینا. ده‌وڵه‌تی توركیش هێرشی كرده سه‌ر ئاڤاشین و زاپ. هێزه‌كانی په‌ده‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هێرشیان ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ توركیا له ناو هاوكارییهكدایه. كاتێك هاتنه چارچه‌ل زۆر ئۆتۆمبێلی زریپۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو. ئامانجیان ئه‌وه‌بوو هیرش بكه‌نه سه‌ر گه‌ریلا. ئێمه ده‌مانتوانی وه‌ڵامێكی گه‌وره‌یان بده‌ینه‌وه، به‌ڵام گه‌ریلا به پێی ئامانجه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ جوڵایه‌وه. بزوتنه‌وه‌كه‌مان چه‌ندین جار هۆشداری دایه په‌ده‌كه. په‌ده‌كه چه‌ندین جار شوێنی هه‌ڤاڵانمانی بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ئاشكرا كرد و هه‌ڤالانمان شه‌هید بوون.
ئامانجی ئێمه ئازادی رێبه‌رایه‌تیه‘
به‌رخۆدان ژیان: له‌م قۆناغه‌دا شاره‌زایی و پسپۆڕی دروستبوون و بەرەوپێشچوو. سابۆتاژ و تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی و چه‌كە قورسەکان سیستمی دوژمنیان له‌به‌ر یه‌ك ههڵوەشاندەوە. گه‌ریلا به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌كاته‌وه و ته‌كنیكی دوژمن به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. به‌تایبه‌تی چالاكیی نیشانه‌شكێنی باری ده‌رونیی دوژمن تێكده‌دات.
گه‌ریلا له هه‌ڵمه‌ته شۆڕشگێڕییه‌كانی ههڵۆكانی زاگرۆس و جه‌نگی خابوردا ئیتر بووه‌ته پیشه‌گه‌ر و پرۆفیشناڵ. ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه، له ترسی نیشانەشكێنهكانی گه‌ریلا چیتر ناتوانن سه‌ر به‌رزبكه‌نه‌وه. سكۆرسكیهكان نا‌وێرن له شوێنی چالاكییه‌كان نزیكببنه‌وه و ناتوانن سه‌ربازه‌كان دابه‌زێنن. له زاگرۆسه‌وه تا مه‌تینا باری ده‌رونیی سه‌ربازانی تورك ئاڵۆز بووه و تێكچووه. له‌به‌رامبه‌ر تاكتیكی گه‌ریلا هیچیان پێناكرێت. له مام ره‌شۆ، زه‌ندورا، گرێ سۆر و وه‌رخه‌لێ گورزی گه‌وره‌ی مێژووییان به‌ركه‌وت. گه‌ریلا رێگریی له داگیركردنی باشوری كوردستان كرد. ده‌وڵه‌تی تورك پێی نایه هه‌ر شوێنێك یان مینێكی پیادا دەتهقییهوه، یان له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه لێی دەدرا.
خه‌ونی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه بوو، كه له ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگدا بگاته گارە، به‌ڵام ساڵێك تێپه‌ڕی و نه‌یاتوانی خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێته‌دی. له هه‌ندێك شوێن جێگیر بوو، به‌ڵام تیمه گه‌ڕۆكه تایبه‌ته‌كانی ئێمه له‌وێن. به ته‌نیا سێ گه‌ریلای پرۆفیشناڵ ده‌توانن سه‌ربازانی تورك بوه‌ستێنن.
ئامانجی ئێمه ئازادیی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆیه. باجه‌كه‌شی چیده‌بێت با ببێت، ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. خۆی له خۆیدا ده‌ژمن تا ئاستێك تێكچووه و شكستی هێناوه. له ساڵی نوێ‌دا گه‌ریلا به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئێمه هه‌رگیز هێرشكاریی دوژمن له‌بیر ناكه‌ین و به‌ڵێنی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ربه‌رزی و سەرکەوتن بۆ ئێمه ده‌بێت.
ژ.ت