گەلی باکوور هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کوردستان شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کوردستان شەرمەزار کرا
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایان گەلەوە شەرمەزار کرا.
ڕحا
هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەشێک لە شارەکان شەرمەزار کرا. لە شاری ڕحا لە بەردەم بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی ڕاگەیاندنێک ئەنجام درا و جەماوەرێکی زۆر لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدا بەشدار بوون. پولیس دەستوەردانی چالاکییەکەی کرد و ڕایگەیاند؛ "من دەوڵەتم و ڕێگە نادەم مافی دیموکراتیکی خۆتان لێرە بەکار بێنن."
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا، بەکر قەرەکەچیلی کاردانەوەی نیشان دا و وتی:"لە هەر شوێنێکی جیهان بێت با ببێ دژی شەڕ دەبینەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر خوێن دەڕژێت. داوا لە هەموو ئەو دەسەڵاتانە دەکەین کە بوونیان لەسەر بنەمای خوێنڕشتن بنیات دەنێن، ئەم سیاسەتانە ڕابگرن. پێویستە هەموو کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن و دانوستان دەست پێبکات. هەروەها ئیمرالی ناوەندی چارەسەری پرسی کوردە. لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥ کۆبوونەوە هەبووە و هیچ خوێنێک نەڕژاوە. پێویستە شاندە فەرمییەکان دەستبەجێ بچنە ئیمرالی."
مێردین
هەروەها بزووتنەوەی ژنانی ئازاد تەژەئا، دەم پارتی و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەپە) لە مێردین لێدوانیان دا. پۆلیس ویستویەتی ڕێگری بکات. جەماوەر بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" وڵامی پۆلیسیان دایەوە و گرژی لەنێوان جەماوەر و پۆلیسدا دروستبوو. لە ئەنجامدا لە بارەگای دەم پارتی لێدوانێک درا. عایشە بۆزان، وتەبێژی تەژەئا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:" دەوڵەتی تورک دوای شکستەکانی لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خاکورک هێرشی کردە سەر شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
بۆزان ئاماژەی بەوەشکرد کە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لە هێرشەکاندا کراونەتە ئامانج و لە هێرشەکاندا خەڵکێکی زۆر کوژراون". بۆ ئاشتی و کۆتایی هاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان پێویستە گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت، چارەسەری پرسی کورد لە لای بەرێز عەبدوڵا ئۆجالانە. پێویستە هەموو گەلەکەمان لە دژی هێرشەکان یەکبگرن. چارەسەرکردنی پرسی کورد هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە. بۆ ئەمەش پێویستە تورکیا واز لە کۆمەڵکوژی گەلی کورد بهێنێت و ڕێگا بۆ ئاشتی بکاتەوە. هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە. پێویستە دەستبەجێ ئەم هێرشانە کۆتایی پێبێت."
وان
لە وان لە بەردەم بارەگای دەم پارتی بە پێشەنگایەتی تەژەئا لێدوانێک خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە" وترانەوە، جەماوەرێکی زۆر بەشداریان لە گردبوونەوەکەدا کرد. پۆلیس دەستوەردانی کرد و بەناچاری لە بەردەم بارەگای پارتەکە بەیاننامە خوێنرایەوە.
گۆنول ئوزونای، هاوسەرۆکی دەم پارتی وان لە بەیاننامەکەدا قسەی کرد و وتی:" گەلی کورد ساڵانێکە بۆ زمان و ناسنامەی خۆی تێکۆشان دەکات. حکومەتی تورکیش هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی. دەوڵەتی تورکیا هێرشی کۆمەڵکوژی دژی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات. ئێمە وەک دە پارتی جارێکی تر دەڵێین بە شەڕ کێشەکە چارەسەر نابێت، پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەم هێرشانە ببینن و کۆتایی پێبهێنن. ئێمەش تێکۆشانمان بۆ ئاشتی دژی شەڕ بەردەوام دەبێت."
موش
ڕێکخستنی دەم پارتی شاری مۆش دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناڕەزایەتی دەربڕی. جەماوەرێکی زۆر لەبەردەم بارەگای پارتەکەدا بەشداری بەیاننامەکە بوون چیچەک توتوش، بەڕێوەبەری دەم پارتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:" حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سیاسەتەکانی شەڕ چڕتر دەکەنەوە ئەم عەقڵیەتە کە پێداگری لەسەر شەڕە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، تورکیا دیسان ڕۆژئاوا بۆردومان دەکات و بە ئەنقەست ناوچە مەدەنییەکانیان دەکاتە ئامانج. بەیاننامەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.
سێرت
ڕێکخستنی دەم پارتی شاری سێرت بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەدا دروشمی "گەلی ڕۆژئاوا تەنیا نییە" و "گوشارەکان ناتوانێت شکستمان پێ بهێنێت"وترانەوە.