گەنجان لە دژی هێرشەکانی پارتی بەرەو گارە رێپێوان دەکەن

گەنجانی باشووری کوردستان لە دژی ئەگەری روودانی شەڕی براکوژی بەرەو گارە رێپێوان ئەنجام دەدەن. رێپێوانەکە رۆژی هەینی ٢٠ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات.

هێرشکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و ناردنی هێزی سەربازی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئاڵۆزی، کاردانەوە و ناڕەزایەتییان لێکەوتووەتەوە و گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەرامبەر بەو هێرشکارییە دەستیان بە جموجوڵ کردووە.

هاوکات لەگەڵ رێکخستنی کەمپەین و بانگەوازی رۆشنبیران، گەنجانی باشووری کوردستان خۆیان بۆ رێپێوانێکی درێژمەودا ئامادە دەکەن.

رێپێوانی گەنجانی باشووری کوردستان رۆژی هەینی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە شارۆچکەى تەقتەی سەر بە قەزای کۆیە دەستپێدەکات و بڕیارە رێپێوانەکەیان تاوەکو گارە بەردەوامیی هەبێت.

رێپێانەکە لە ژێر دروشمی "نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ یەکێتیی نەتەوەیی" بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەى ئامادەکاری رێپێوانەکە داوای لە هەموان کرد بەشداری رێپێوانەکە بن و رایانگەیاند، "بەشداریکردن لەو چالاکییەدا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە".

داواشیان لە هەموان کردووە، کە لە دژی شەڕ بوەستنەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە کات و شوێنی رێپێوانەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

شوێن: ناو بازاڕی تەقتەق

کات: کاتژمێری ١٢ی نیوەڕی رۆژی هەینی – ٢٠/١١/٢٠٢٠

ژ.ت