گەنجانی بناری قەندیل: پێویستە پەدەکە خۆی لە خزمەتکردنی دەوڵەتی تورک بپارێزێت

گەنجانی بناری قەندیل، لە گردبوونەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕ لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا بەرپا بکات، بۆیە داوایان لە پەدەکە کرد، کە خۆی لە خزمەت کردن بە پیلانەکانی دەوڵەتی تورک بپارێزیت.

گەنجانی بناری قەندیل گردبوونەوەیەکیان دژی هەوڵەکانی دروستکردنی شەڕ لەلایەن پەدەکەوە ئەنجامدا.

لە گردبوونەوەکەدا ڕەسوڵ حەسەن، بەناوی گەنجانی قەندیلەوە قسەی کردوو ڕایگەیاند: ئێمە وەک گەنجانی بناری قەندیل پێمان وایە ئەمڕۆ لە هەموو جیهان و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەلی کورد دەستکەوتی باشی بەدەستهێناوە و خاوەن پێگەیە، بۆیە ئەرکی هەموو لایەنێکی کوردییە کە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە هەر پارچەیەک بپارێزن.

هەروەها وتی: دووژمنانی کورد هەموو ڕێبازێکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنیت بۆ لەناو بردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد، هەموومان باش دەزانین دوژمنی سەرەکی کوردان، دەوڵەتی تورکی فاشیستە، پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەوەیە لەڕێگەی پەدەکە-وە شەڕی ناوخۆ لە نێوان کوردان هەڵگیرسێنیت، بەداخەوە پەدەکە-ش کەوتووەتە ژێر دەسەڵات و پلانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆیە داوادەکەین پەدەکە خۆی لە شەڕی ناوخۆ بەدوور بگرێت و دووربکەوێتەوە لە جێبەجێکردنی ئەجێندای دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

ف.ق