گەنجانی شەنگال: ئێمە پشتیوانی گەلی ڕۆژئاواین
گەنجانی شەنگال بە پێشەنگایەتی یەکیەتیی گەنجانی ئیزیدخان و دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە شاری خانەسۆر کۆبوونەوە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجانی شەنگال بە پێشەنگایەتی یەکیەتیی گەنجانی ئیزیدخان و دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە شاری خانەسۆر کۆبوونەوە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شەنگال ناڕەزایەتی لێکەوەتەوە. گەنجانی شەنگال بە پێشەنگایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزدخان و دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە خانەسۆر کۆبوونەوە و بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم بازگەی ئاسایشی ئیزیدخان شەهید عیزەدین دەستی پێکرد و تا باخچەی ناوەندی خانەسۆر بەردەوام بوو. لە میانی ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەردەوام وترانەوە.
دوای ڕێپێوانەکە، مەناف شەنگالی بە نوێنەرایەتی گەنجانی ئێزدی بەیاننامەیەکی خوێندەوە. مەناف ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان وەک گەنجانی شەنگال لەگەڵ گەلی ڕۆژئاوادان و وتی: "پێش هەموو شتێک سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرامبەر داگیرکاری تورکیا دەکەین. دەوڵەتی تورک بە هەموو توانایەوە هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان، چەکی قەدەغەکراو لە دژیان بەکاردەهێنێت، بەڵام ناتوانێت سەربکەوێت. لە هەموو بارودۆخە سەختەکاندا گەریلاکان پاشەکشە ناکەن و بەرخۆدان دەکەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت شکستەکانی بە هێرشکردنە سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بشارێتەوە، دەیەوێت گەلی ڕۆژئاوا لە دەستکەوتەکانیان پاشەکشە بکەن. ئێمە وەک کۆمەڵگای ئێزیدی تا کۆتایی لەگەڵ گەلەکەمانین لە ڕۆژئاوای کوردستان با دوژمن زۆر باش بزانێت کە لە هیچ شوێنێکدا ناتوانێت بە پێچەوانەی ئیرادەی گەلەکەمان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.