گەنجانی ئێزدی لە ساڵیادی جینۆساید دا بە مەشخەڵەوە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا
یەکێتی گەنجانی ئیزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شنگال بە مەشخەڵەوە لە ٩ یەمین سالیادی فەرمانەکەدا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
یەکێتی گەنجانی ئیزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شنگال بە مەشخەڵەوە لە ٩ یەمین سالیادی فەرمانەکەدا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
بە بۆنەی ٩ یەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، یەکێتیی ژنانی گەنجی شەنگال و یەکێتیی گەنجانی ئێزیدخان بە دروشمی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی" ڕێپێوانێکیان بە مەشخەڵەوە ئەنجامدا.
رێپێوانی بە مەشخەڵ لە جادەی لۆفێن لە گوندی کۆلیکا دەستی پێکرد و تا گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "شەهید نامرن" و "نەمان بۆ خیانەت" دەوترانەوە.
دوای ئەوەی کاروانەکە گەیشتە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان، مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند و ڕاگەیەندراوێک لە لایەن سارا بۆتان، وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان خوێندرایەوە.
سارا بۆتان وتی: سەرەتا هەموو گیانبازانی فەرمانی ٣ی ئاب بە ڕێزەوە بیردەخەینەوە و کڕنۆش دەبەین بۆ یادەوەرییەکانیان . ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی ئەو پەیامە بۆ دوژمنەکەمان دەنێرین، لە سایەی شەهیدانی وەک مام زەکی ، سەعید حەسەن، پیرۆ، چەکۆ و دەیان شەهیدی دیکە کە گیانیان بەخشی بۆ پاراستنی ئەم کۆمەڵگایە، ئێوە ناتوانن کۆمەلگای ئیزیدی لە ناو ببەن . ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە تا کۆتایی خۆمان بەرپرسیار دەبینین لە بەرانبەر پاراستنی ئەم کۆمەڵگایە لێرەین. لە سەردەمی فەرماندا پلانێک بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگاکەمان دانرا، بەڵام دوژمنی تۆندڕەو و کۆنەپەرست بە هەموو دڕندەییەکانیەوە نەیتوانی لەناومان ببات. وەک چۆن ئەم شاخە تا ئێستا لە سایەی خۆڕاگری کۆمەڵگای ئێزدی سەری لە بەرامبەر دوژمن دانەناوە، لەمەودوا سەری لە بەرامبەر هیچ هێرشێکدا دانانەوێنێت، چونکە کەسانێک هەن گیانی خۆیان بەخت دەکەن لە پێناو ئایین و باوەڕەکەیاندا”.
سارا بۆتان وتەبێژی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان جەختی لە پلانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لەناوبردنی ئێزدییەکان کردەوە و بەم شێوەیە درێژەی دا: "پەدەکە بە پلانی ٣ی ئاب بە ئامانجی خۆی نەگەیشت، بەڵام دوای ئەوە ئێستا دەیانەوێت بە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم هەمان شت بکەن". وەک چۆن فەرمانەکەمان قبوڵ نەکرد، ئەم ڕێکەوتنەش قبوڵ ناکەین. ئەو گەریلایانەی کە لە کاتی فەرماندا بە هاناماندا هاتن ئێمەیان لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگارکرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و پێویستە خاوەنداریەتیان لێبکەین بەرانبەر هێرشەکان.
گەریلاکانی پەکەکە ئێمەیان ڕێکخست، بەهێزیان کردین و ماڵئاوایییان لێکردین و ڕۆیشتن. تاکە شتێک کە بە ئێمەیان سپارد شەهیدان و گیان فیدایان بوون”.
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتایی هات.
هـ . ب