گەنجانی ئێزدیی: پاراستنی کۆمەڵگەی ئێمە، ئەرکی ئێمەیە
گەنجانی شەنگال کە پاراستنی کۆمەڵگەی خۆیان وەک ئەرکێکی سەرەکی دەبینن، بۆ ئەم ئامانجە خۆیان بە هەموو شێوەیەک پەروەردەکەن. بە پێشەنگایەتی گەنجانی ئێزدیی پەروەدەی بیردۆزی بەرێوەچوو.
گەنجانی شەنگال کە پاراستنی کۆمەڵگەی خۆیان وەک ئەرکێکی سەرەکی دەبینن، بۆ ئەم ئامانجە خۆیان بە هەموو شێوەیەک پەروەردەکەن. بە پێشەنگایەتی گەنجانی ئێزدیی پەروەدەی بیردۆزی بەرێوەچوو.
یەکێتی گەنجانی ئێزدیی بۆ بەهێزکردن و پاراستنی کۆمەڵگەی خۆیان بە بێ وچان خەبات و تێکۆشانی پەروەردەیی خۆیان زۆرتر دەکەن. بۆ ئەم ئامانجە خولێکی پەروەردەی فیکری گەنجان لە شەنگال بەرێوەچوو.
گەنجێک بەناوی ئەمیرە ڕەفۆ ئاوەها باسی گرینگی پەروەردەی کرد، " ئێمە وەک گەنجی شەنگال هەست بەو هەڕشە و پیلانانە دەکەین لە سەر شەنگال. هەربۆیە ئێمە پێوستمانە کە لە هەموو بووارێکەوە خۆمان پەروەردە بکەین. گەنجان پیشەنگی کۆمەڵگەی خۆیانن ئێمەش وەک گەنجان بۆ ئەوەی کە رێگە لە هەڕەشە، پیلان و فەرمان بگرین چیمان لە دەست بێت دەیکەین. ئێمە دەنگی خۆمان دەگەێنینە ئێزدییەکانی هەموو جیهان کە بگەرێنەوە شەنگال و پێکەوە پێشکەوین و کۆمەڵگەی خۆمان بپارێزین."
ژنێکی گەنج بە ناوی خاتون مەروان بە هەمان شیوە خۆشحاڵی خۆی بۆ کردنەوەی ئەم پەروەردەیە دەربڕی و داوای لە گەنجانی ئێزدیی ناو کەمپەکان کرد کە بگەرێنەوە سەرخاکی خۆیان و خۆیان پەروەردە بکەن.
ک-ش