گردبوونەوە لە شاری ڕانیە: سنوورێک بۆ داگیرکاری دابنێن
دژی هێرشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدرا بانگەواز لە هەموو لایەک کرا: "بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ داگیرکاری دابنێن".
دژی هێرشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری ڕانیەی باشووری کوردستان گردبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدرا بانگەواز لە هەموو لایەک کرا: "بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ داگیرکاری دابنێن".
دژی لەشکرکێشی و هەوڵە داگیرکارییەکان و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە، بە دەسپێشخەریی گرووپی کۆشان و بە بەشداری هاوڵاتیان وتوێژە جیاوازەکان گربوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدرا.
لەسەر ناوی گرووپی کۆشان، خەدیجە موسا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکە هۆشداری درایە دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەرێم و ڕای گشتی ناوخۆیی و جیهانی دەربارەی ئاستی مەترسیی لەشکرکێشییەکە و گوترا: "تادێت ئاستی مەترسییەکان لەسەر ناوچەکە لە بەرزبوونەوەدایە بەتایبەت لەلایەن داگیرکەرانەوە و پێویستە هەڵوێست دەرببڕن".
دووپاتکراوەتەوە هاتنەناوەی سوپای داگیرکەری تورک و دانانی بنکە و بارەگا و بازگەکان، داگیرکردنی ئاشکرای باشووری کوردستانە، گوترا: "تا ئێستا هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان لە چوارچيوەی بەرەیەکی یەکگرتوودا خۆیان ڕێکنەخستووە، کە ئەمەش زیاتر ڕێگا خۆشکەر بووە بۆ هێرش و داگیرکارییەکان".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە هەموو لایەک کراوە: "لە ئاست ئەو پێشێلکاریی، داگیرکاریی و هێرشانە بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن و سنوورێک بۆ داگیرکاری دابنێن، هەروەها دەبێت دەوڵەتی عێراق وەکو پاراستنی سەروەری خاک و خەڵکی کوردستان و عێراق هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا نیشان بدات و هەوڵبدات بۆ دوورخستنەوەی سوپای تورک بۆ ئەو دیو سنوورەکان و تێوەنەگلێت لە هیچ ڕێککەوتنێکی پیلانگێڕیی دژی هەرێمی کوردستان".