گەریلا لە بەستا، ئاڤاشین و زاپ داگیرکەرانی کردە ئامانج

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە بەستا، ئاڤاشین و زاپ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکییانەدا سزادانی ٥ داگیرکەر پشتڕاستکراوەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

' لە بەستای هێرشی داگیرکاری'

"  ٥ی نیسان لە هەرێمی بەستایا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکاری دەستیپێکرد. ٦ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک بە هەلیکۆپتەر ناوچەکانی  مەوێژکێ، گێڤارا و شەهید دونیای هەرێمی بەستایا  بۆردومانکرا،هاوکات سەربازیان لە ناوچەکە دابەزاند. لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە جاش و جەردەوانیش بەشدار بوون، بەرە بەیانی لەنێوان هێزەکانی ئێمە ودوژمندا شەڕ هاتە ئاراوە. ئەو شەرە دوو رۆژ بەردەوام بوو و ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لەو شەرەدا هاورێی ئێمە ئوزگەر گابار برینداربوو وبە هۆی برینەکەیەوە لەهۆشی چوو و کەوتە دەستی دوژمن . کەسێکیش بەناوی هێرش نەرەخێ تەسلیمی دوژمن بوو. لەو شەڕەدا هاورێ ئێمە دیلان ، هێڤی و تۆڵهەڵدان ٢رۆژ بەقارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

'دەولەتی تورک بە رێگەی ئەشکەنجە ئۆزگەر گابار ناچار دەکات بڵێ پەشیمانم '

دەولەتی داگیرکەری تورک ، سەرەڕای ئەوەی کە هاورێی ئێمە ئوزگەر گابار کە بە قوورسی بریندار بوو، ئەشکەنجەی دەکات و وای لێدەکات کە بڵێت پەشیمانم. بەڵام تا ئیستا هیچ ئەنجامێکی دەست نەخستووە. ئەشکەنجەکردنی دیلێکی بریندار لەشەڕدا تاوانێکی مەزنە لە هەمبەر یاسا نێونەتەوەییەکاندا. دەوڵەتی تورک بە رێگەی ئەشکەنجە تاوان ئەنجام دەدات.

٨ی نیسان بە پێی زانیارییەکان کەسێک بەناوی  هێرش دای،  ئۆپەراسیۆنی بەستایا بەرفراوان بوو. گروپێک لەهەڤالانی ئێمە کە لە دژی دوژمن قارەمانانە بەرخۆدانیان کرد و گەلێک داگیرکەریان سزادا. لەو شەڕەدا کە هەتاکوو ئێوارە بەردەوام بوو هاوڕێیانی ئێمە  نووژین، مزگین ، هەبوون ، ئێزدا و فرات شەهید بوون. ئەو ئۆپەراسیۆنە ٣٠ی نیسان کۆتایی هات. زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی ئێمە نوژین سێرت و فرات شاخ ئاشکرا بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی هاورێیانی شەهید  ئێزدا، دیلان، هێڤی ، تۆڵهەلدان، مزگین و هەبوون دواتر رادەگەیەنرێت.

کەسیک بە ناوی هێرش بێ ئیرادە بوو، خۆی تەسلیمی دوژمن کرد و دەستی سوور بوو لە خوینی هەڤالانی ئێمەدا. بەڵام خیانەتێکی ئاوەها هیچکات زیان نادات لە هەلوێست و شەرەفی گەلی وڵاتپاریزی شڕناخ و نەرەخی، کە بەهای زۆریان بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان داوە. ئێمە باوەرمان وایە کە گەلی نەرەخی و شرناخی وڵاتپارێز لەدژی داگیرکەران و خیانەتکاران هەڵویست نیشان بدەن.

نوژین سێرت

هاورێ نوژین لە بنەمالەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە دەوروبەرێکی وڵاتپارێزدا تێکۆشانی ئازادی کوردستانی ناسی، زووڵمی دوژمنی بینی و شەهیدیان داوە. هاوڕی نووژین بە هۆی زەخت و زۆرداری دوژمن  ناچاربوون کۆچبەری شارە گەورەکان ببن، بەڵام هیچکات لە وڵاتی خۆی دانەبرا.لە تەمەنی مندالیدا دوژمنایەتی بەگل و خاکەکەی ناسی، بەو تووڕەییەوە گەورەبوو و گەیشتە ئەو باوەرییەی کە بەشداری تێکۆشانی ئازادی ببێت. ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو.  بۆ ئەوەی کە لە بواری فیزیکی و ئایدۆلۆژیک خۆی بگەێنێتە ڕێبەر ئاپۆ، لە لێکۆڵینەوە خویندنەوە قووڵ بوویەوە. بۆ ئەوەی کە وەک ژنێکی ئازاد سەرلەنوێ خوی بخوڵقینێتەوە ، ئایدۆلۆژی ژنی ئازاد مسۆگەر بکات دەستی بە تێکۆشان کرد. بەو لێگەرینە و هەوڵدانەش لە زاپ هەتا گارێ و مەتینا لە قادە جیاکاندا بووە خاوەن ئەزموون و بووە شۆڕشگێڕێکی پاژک. ساڵی ٢٠١٠ لە پەروەردەی سەربازی و ئایدۆلۆژیک خۆی ئامادەکرد و خۆی گەیاندە بۆتان. لە ساڵی ٢٠١٠ هەتاکوو ٢٠١٧ لە گەلیک قادی بۆتان  کاری کرد ، لە کاری پراتیکی بۆتان  بووە خاوەن ئەزموونی گەورە و بووە فەرماندەیەکی مەزن.

لە فەرماندەیی تیم هەتا تیمی گەریلا ی بە تەڤگەر، لە فەرماندەیی خۆسەر هەتاکوو فەرماندەیی بەرخۆدانی شارەکان، هەموو ئەرکە شۆرشگێڕییەکانی بە باشی ئەمجام دەدا. ئەرکی پێشەنگایەتی ژنی کوردی ئازاد، هاورێیەتی ژنان، پێوانەکانی ژنی ئازادی بەجێگە هێنا.  ساڵی ٢٠١٨ بۆ ماوەیەک کورت ئەرکی گەریلای سەردەمی بەجێگە هێنا و بووە پیشەنگی ئەو تێکۆشانە.وەک فەرماندەیەک بەرەو بۆتان بەڕێکەوت. لە بۆتان وەک فەرماندەی یەژا ستار چوو بۆ هەرێمی بەستایا. ٥ی نیسان لە هەرێمی بەستایا لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا بە رێبازی گەریلای سەردەم و فیدایی ئاپۆیی گورزی سەختی لە داگیرکەران وەشاند و لەو ئۆپەراسیۆنەدا لەگەل ٤ هاورێ خۆی شەید بوو.

' فرات شاخ'

هاورێ فرات شاخ لە ناوچەی شاخی وان  لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوو. لە چیاکانی بۆتان شوانی کردووە، لە ناو خۆزای بۆتان گەورە بوو.  تێکۆشانی ئازادی کوردستانی لە نزیکەوە ناسی، کەوتە ژێر کاریگەری ژیان و هاوڕێیەتی گەریلا . ساڵی ٢٠١٤ لە قادی کاتۆ ژێرکا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هەر زوو خۆی لە بواری ژیانی گەریلایەتییەوە پێشخست. وەک مندالێکی کورد لە چیاکانی کوردستان لەدایک بوو و گەورە بوو و لە پراتیکی گەریلادا  پیشەنگایەتی ژیان و هاورێیەتی کرد. سەرەڕای ئەوەی کە نەچووبووە قوتابخانە، هەوڵیدا لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆدا قووڵ ببێتەوە، خۆی پێش بخات و شارەزا بێت. هەرزوو خۆی گەیاندە ئاستیکی بەرز لە تێگەیشتن لە فەلسەفەی ئاپۆیی.  لە کاتۆ هەتاکوو بەستایا لە چەندین قاد مایەوە، بەشداری چالاکی کرد و گورزی لە دوژمن وەشاند.

٥ی نیسان لە شەردا گورزی سەختیان لەداگیرکەران دا و بە قارەمانی ویڕای ٥ هەڤاڵی خۆی شەهید بوون.

ئێمە وەک هەپەگە سەرخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی هێژای  هاورێیانی شەهید و گەلی کوردستان وڵاتپاریز دەکەین.

' لەبەستایا ٤ داگیرکەر سزا دران'

گەریلاکانی یەژاستار ڕۆژی ١٣ی گولان کاتژمێر ١٤:٣٠  لە هەرێمی بەستایا لەدژی داگیرکەران  کە هەوڵیاندەدا بە زرێپۆشی سەربازی لە گوندی ئۆسیانێ  بچن بۆ گردی ئاگر، چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران و زرێپۆشەکەش بەتەواوی تێکشکا.

ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید بوونی فەرماندە نۆژین سێرت ئەنجامدرا.

' لەزاپ و ئاڤاشین چالاکی'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆسدا:

٢٣ی گوڵان کاتژمێر ٠٦:٤٠ لە گردی خەرەگۆل  لە هەرێمی زاپ  لە دژی داگیرکەران چالاکی قوورس ئەنجامدرا.  لەو چالاکییەدا ٤ راکت لە سەنگەری داگیرکەران درا. ٢ راکتیش لە دەورووبەری سەنگەرەکان درا. تا ئەوجێگەی کە تەسبیت کراوە داگیرکەرێک کوژراوە.

ڕۆژی ٢٤ی گولان هێزەکانی یەژاستار کاتژمێر ٠٨:١٥ لە هەرێمی ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران  لەسەر گردی شەهید دڵگەش  بەچەکی گران چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە سەرکەوتوو بووە.

' لەمەتینا هێرشی ئسامانی'

سوپای تورک رۆژی ٢٣ی نیسان کاتژمێر ١٣:٤٠  ٢ ٢٠:١٥  لە هەرێمی مەتینا  گردی زەندوورای بۆردومانکرد.

٢٤ی گولان کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ٠٢:٠٠ قادی دەرارێ-ی هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکرا."

ناسنامەی شەهیدان:

ناسناو:نوژین سێرت

ناو و پاشناو: زەینەب دایان

شوێنی لەدایک بوون: سێرت

نای دایک/باوک:ئەمینە/ موسا

کات و شوینی شەهید بوون:٨ی نیسانی / ٢٠٢١/ بەستایا

ناسناو:فرات شاخ

ناو و پاشناو: ئیبراهیم ئیلدنیز

شوێنی لەدایک بوون: وان

نای دایک/باوک: قدرەت' عادل

کات و شوینی شەهید بوون:٨ی نیسانی ٢٠١٠/ بەستایا.

 

ک-ش