گەریلا لە حەفتانین گورزی لە سەنگەرەکانی داگیرکەران دا
هێزەکانی گەریلا لە شاخی دوپشک لە ناوچەى پیربلا لە حەفتانین لە دوو باڵەوە لە سەنگەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان دا. لەو چالاکییەدا گورز لە ٣ سەنگەری داگیرکەران درا.
هێزەکانی گەریلا لە شاخی دوپشک لە ناوچەى پیربلا لە حەفتانین لە دوو باڵەوە لە سەنگەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان دا. لەو چالاکییەدا گورز لە ٣ سەنگەری داگیرکەران درا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکیی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکان سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەی حەفتانین،
لە ١٤ی کانوونی دووەم لە ناوچەی پیربلا، لە دوو باڵەوە سەنگەرەکانی داگیرکەران لە سەر شاخی دوپشک لەلایەن داگیرکەرانەوە کرانە ئامانج و لێیاندرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورز لە ٣ سەنگەری داگیرکەران درا.
لە ١٣ و ١٤ و ١٥ی کانوونی دووەم فڕۆکە جەنگییەکان شاخی ئامێدی، کونیشکا، چەمچۆ و شەهید شاهین-یان لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ١٣ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ گۆڕەپانی دەروازەی ورچ لە ناوچەی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان کرا.
ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەی ئاوی لۆلان و ناوچەی گۆشینەی سەر بە خواکورکیان بۆردوومان کرد.
لەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەردا هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلامان نەگەیشتووە".
ژ.ت