گەریلاکانی هەپەگە ڕایانگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە ٣ هەلیکۆپتەریان خستووەتە خوارەوە.
دوایین زانیاری لەو بارەیەوە ئەوە بوو، هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی لە مەیدانی بەرگری و بەرخودانی ئامێدی لە شەوی ٤ی ئەیلولدا خرایە خوارەوە. هەروەها ٢ هەلیکۆپتەرێکی تریش لە ٢ و ٣ی ئەیلولدا خراونەتە خوارەوە.
لە مانگی نیسانەوە و لە کاتی هێرشە نوێکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە ١٠ هەلیکۆپتەری سوپای تورکی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراونەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ئەشکەوتی برینداران لە زاپ ٢ هەلیکۆپتەر، لە شاخی شەهید فەداکار ٢ هەلیکۆپتەر، لە شاخی ئامێدی ٢ هەلیکۆپتەر، لە شاخی شەهید شاهین ١ هەلیکۆپتەر، لە شاخی هەکاری ١ هەلیکۆپتەر، لە شاخی ئێف ئێم ١ هەلیکۆپتەر و لە شاخی جودیش ١ هەلیکۆپتەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراونەتە خوارەوە.
ژ.ت