گەریلا لە زاپ و مەتینا گورزی لە دووژمن وەشاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی زاپ و مەتینا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکی ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ڕێژەیەکی زۆر لە کەلوپەلی سەربازی لەناوبردراون.

چالاکی گەریلا

ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیە:

"هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٣١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٢٦ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٣١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی خرایە خوارەوە.

١ی شوبات کاتژمێر ١٢:٢٣ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە تاکتیکی نیشانەشكێنی بلاجیکتۆرێکی داگیرکەران تێکشکێندرا.

٣ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە تاکتیکی نیشانەشكێنی کامێرایەکی چاودێری و ئامێرێکی هەستەوەر تێکشكێندران

٣ی شوبات کاتژمێر ١٣:٢٠ بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێد گورز لە چەکێکی تۆپهاوێژ داگیرکەران وەشێندرا.

٥ی شوبات کاتژمێر ١٣:٢٠ هەلیکۆپتەری داگیرکەران لە گۆرەپانی بەرخۆدانی ڕێڕەوی ئازادی ٣ جار سەربازانی داگیرکەرییان دابەزاند، لەو کاتەدا هێزەکانمان ٥ جار بە چەکی قورس دەستوەردانیان کرد.

هەرێمی مەتینا؛

٣١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ بە چەکی فەردی لە هەرێمی بەرخۆدانی شێلازێ گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٣١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٥:١٠ بە چەکی قورس لە هەرێمی بەرخۆدانی شێلازێ گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

٣١ی کانوونی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ بە چەکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا گورز لە داگیرکەران وەشێندرا

٤ی شوبات کاتژمێر ١١:٣٠ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا.

هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٣١ی کانوونی دووەم، ٢ و ٤ی شوبات تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٠ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

٣١ی کانوونی دووەم و ٢ی شوبات تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێیی هەرێمی مەتینا ٢ جار بە چەکی کیمیایی، ٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٣ جار بە درۆنی جەنگی بۆردوومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە نێوان ٣١ی کانوونی دووەم و ٤ی شوباتدا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزنە، شەهید شەریف، گۆشین، سنین، کەندەکۆلای هەرێمی خواکوڕک ١١ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی حەوت تەباخ، دەشتی کافیا، زێڤکێ، دێڕەشە، ئەرگەنێ، شاخی مەسکەن، شاخی زەنگل، مێرانێ، یەکمالێ، شاخی ڕەشیدی هەرێمی گارە ١٢ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و شاخی ئامێدی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٥ جار؛ بە گشتی ٢٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

١ و ٤ی شوبات گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کران."