گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکەی مەتینای بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکەی گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینای بڵاوکردەوە، کە دوو سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران.
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکەی گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی مەتینای بڵاوکردەوە، کە دوو سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا وردەکاری چالاکیەکەی خستبووەڕوو. لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە هاتبوو:
" ٣ی شوبات کاتژمێر ١٠:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ، کاتێک کە داگیرکەران کۆبوونەوە، بە چەکی قورس لەوان درا. لەو چالاکیەدا دوو داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر تەنیا مردنی چاوشێکی پسپۆری بە ناوی قادر دینگیل ئاشکرا کردووە و زیانە گیانیەکانی دیکەی ئاشکرا نەکردووە. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی ئەو هاوڕێیانەمان ئەنجامدرا، کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی شەهیدبوون".
هـ . ب