گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەریلاکانی یەژاستار ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە خواکورک چالاکیان ئەنجامدابوو، تیایدا دوو سەربازی تورکی داگیرکەریان بە سزاگەیاندبوو. گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چالاکیەی بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکە، کە لە خواکورک ئەنجامدرابوو، ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:

"١٦ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١٤:٣٠ بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانەیدا کە هەوڵیان دەدا لەنێوان شاخی شەهید کاموران و شاخی شەهید حەقی جێگیر ببن. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر سزادران، دوو داگیرکەریش برینداربوون. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا".

چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان قەدریە تەتیک (ئاسیا کانیڕەش) توماس یوهان سپیس (ئازاد شەڕگەر) و دیاکۆ سەعیدی (کۆچەر مێدیا) کە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە خواکورک شەهیدبوون ئەنجامدرا.

هـ . ب