گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی دیکەی بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراوە.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاویکردبووەوە:

٢٢ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٢٠، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بن، تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستار بە نیشانشکێنی چالاکیان ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزا درا. هاوکات، سیستمێکی کامێرای چاودێری داگیرکەران بە نیشانشکێنی تێکشکێنرا.

٢١ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٥٠، کەرەستە سەربازی و پێداویستیەکانی ژیانی داگیرکەران، کە بە هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دانرابوون لەناوبران.

٢١ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، تیمە گەرۆکەکانی یەژاستار بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەرانیان دا.

ژ.ن