گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی لە زاپ بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە کە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شاخی ئامێدی ئەنجامدرابوو و تیادا ٣ داگیرکەر سزادرابوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا کە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بڵاویکردبووەوە رایگەیاندبوو: "١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و ٣ داگیرکەر سزادران".

هـ . ب