گەریلا تی ڤی دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێری دیکەی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید مەلسا موشی بڵاوکردەوە. لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا ١٨ داگیرکەر سزادران، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیرا. دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە زیانە گیانیەکانی خۆی ئاشکرا نەکرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید مەلسا موش کە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامدرابوو، ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو؛

"لەهەرێمی زاپ؛

٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ لە بەرامبەر داگیرکەران لە سەر دوو گرد لە سێ قؤلەوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید مەلسا موش دەستیپێکرا. ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە لە سێ قۆڵەوە بە خۆبەردان و چوونە ناو داگیرکەران دەستیپێکرد. قۆڵی یەکەم چووە ناو ئەو داگیرکەرانەی لە سەنگەردابوون و بە نارنجۆک و چەکی سوک گورزی قورسیان لە داگیرکەرانی ناو سەنگەرەکان وەشاند. قوڵی دووەمی ئۆپراسیۆنەکەش ٣ سەنگەریان بە تەواوەتی لەناوبرد و چوونە ناو سەنگەرەکانەوە. چوونە سەر تەرمی ٣ داگیرکەر و دەستیان بە سەر چەکێکی نیو ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، چەکێکی سوکی ئێم پی تی-٥٥ و دوربینێکی چەکدا گرت.

قۆڵی سێهەمی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییش بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە خواردنگە، خێمە و سەنگەرەکانی داگیرکەرانیاندا کە داگیرکەران تیایاندا کۆببوونەوە. لە ئەنجامدا خواردنگەکە بەتەواوەتی لەناوبرا و ١٢ داگیرکەر کە لەناویدابوون بە سزاگەیەندران. هاوکات سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراریش تێکشکێندرا.

لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید مەلسا موشدا بە گشتی ١٨ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک برینداربوو. لەسەر ئەو داگیرکەرانەی سزادران چەکێکی نیو ئۆتۆماتیکی بی کەی سی، چەکێکی سوکی ئێم پی تی – ٥٥ و دوربینێکی سەر چەکدا گرت. هەروەها شەش سەنگەر، چوار خێمە، خواردنگەیەک و سیستمێکی کامێرای چاودێری حەراری لەناوبران. هێزەکانی دوژمن لە سەر هەردوو گردەکە بەتەواوەتی پاکتاو کران و ئەوانەی دیکەش ناچاربوون هەڵبێن. دواتریش بۆ ئەوەی تەرمی داگیرکەران نەکەوێتە دەست هێزەکانمان، لەلایەن سوپای تورکەوە هەردوو گردەکە بە خەستی بۆردومان کران.

هێزەکانی گەریلامان ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەیان، کە بە بێ هیچ زیانێک بە شێوەی سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیاند، پێشکەشیان کرد بە یەک لە فەرماندە رەنجدەر و پێشەنگەکانی زاپ هاورێ مەلسا موش".

هـ . ب