گەریلا تی ڤی بەشێک لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوە کە ١٧ی شوبات کاتژمێر ١٢:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بەڕێوەچووبوو.
لە دیمەنەکاندا دەبینرێت کە گەریلاکان تەلبەندەکان دەبڕن و تێیان دەپەڕێنن و کامێرا چاودێرییە حەراریەکان تێکدەشکێنن.
گەریلا بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' یەک بە یەک سەنگەرەکان کۆنترۆڵ دەکەن. گەریلاکان دەستیان بەسەر چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی سەربازانی تورکدا گرت و لە دژی خۆیان بە کاریان هێنانەوە.
گەریلا کە بارەگاکەی سوپای تورکی بە تەواوەتی خستە ژێر کۆنترۆڵەوە، هەروەها دەڵێن، "فەرمانی موراد قەرەیلانە: سەرباز یان دەبێت برۆیت یان دەبێت بمریت".
گەریلاکان بارەگا سەربازییەکان دەدنە بەر ئاگر؛
لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لە بارەی ئەو چالاکیەوە هاتبوو، "٣٧ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە یەکێکیان فەرماندە بە پلەی سەرپەل بووە، سزادراون و دەستیش گیراوە بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئەوەشی ماوەتەوە لەناوبراوە".
هـ . ب