گەریلا تی ڤی دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکی بڵاوکردەوە کە ١٢ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئەنجامدرابوو.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەکە ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:
٦١ داگیرکەر سزادران، گەریلا چوونە سەر ٢٠ تەرم
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٦١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گەریلا چوونە سەر ٢٠ تەرم.
ئەو کەرستە و کەلوپەلانەی لەناوبران
هێزەکانی گەریلا شەش شوێنی حەوانەوەی داگیرکەران، ٣ کۆنتینەر، ١١ سەنگەر، ٢ شوێنی لۆجستی، شوێنێکی جبەخانە، سیستمێکی پەیوەندییەکان، ژێنڕاتۆرێک (مۆلیدە)، سیستمێکی رادار، کامێرایەکی چاودێری حەراریی ئاسایی، کامێرایەکی چاودێری تەرماڵ، دوو چەکی ئەی فۆڕ، دوو چەکی بۆمبهاوێژی بە مەخزەن و ٨ تەلەفونی ئەوان سوتێندران و لەناوبران.
ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
٧ چەکی سوکی ئێم پی تی -٥٥، ٢٥٠گولەی چەکی ئێم پی تی -٥٥، ٤ چەکی بۆمبهاوێژیی مەخزەندار، چەکێکی بۆمبهاوێژی تاک، ٢ چەکی نیوئۆتۆماتیکی بی کەی سی، ٢٠٠ گولـلەی چەکی بی کەی سی، ٥ دوربینی تەرماڵ، ٧ دوربینی شەو، ٢ لەیزڕی چەک، ٥ دوربینی چەک، ئامێرێکی دەستنیشانکردنی چەک، دوو ئامێری پەیوەندی و پاتریەکی یەدەگ، ٢ ئامێری رووناککەرەوە، ٢ چەقۆ، ٣ نارنجۆکی سیس، ٥ پیلی دوربینی تەرماڵ، ٣ هێلەکی گولـەنەبڕ، ٢ پاڵتۆی سەربازی و ٢ بیستۆک، دەستیان بەسەردا گیرا.
هـ. ب