گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوە کە ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی لە زاپ ئەنجامدرا.
گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوە کە ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای جودی لە زاپ ئەنجامدرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ "ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان"یان ئەنجامدا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٣٧ داگیرکەر سزادران و یەکێکیان سەرپەل بوو. گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوە.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت گەریلاکان دەستوبردانە هەڵدەکوتنە سەر سەنگەر و کۆنتێنەرەکان و ئاگریان تێ بەردەدەن، دەستدەگرن بەسەر چەکێکی (A4)ـی سوپای تورک و بەکاری دەهێنن، هەروەها بانگی "تەسلیم بن" لە سەربازەکان دەکەن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو بنکەکانی سوپای تورک دەگرن و دەڵێن "ڕۆم سوتا"، "ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە"، "ئێرە چیای جودیە"، "هاتن هەیە، دەرچوون نییە"، "فەرمانی موراد قەرەیلانە: دەمرن سەربازەکان!".
دیمەنەکە بە گوتنی "فیلمەکە هێشتا تەواو نەبووە" کۆتایی هات.
ڕاگەیاندراوە، گەریلا تیڤی بەم نزیکانە دیمەنی زیاتر بڵاودەکاتەوە.