گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە خواکورک بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای هەپەگە و یەژاستاری لە خواکورک بڵاوکردەوە.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای هەپەگە و یەژاستاری لە خواکورک بڵاوکردەوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیاریانەی لەسەر ئەو چالاکییە بڵاوکردبووە:
"هێزەکانمان ڕۆژی ١٥ی ئازار لە کاتژمێر ١٢:٢٠ دا لە ناوچەی خواکورک و لە شاخی شەهید ئاخین چالاکییەکی سەرکەوتوویان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. مووشەکەکانی هێزەکانمان لە سەنگەرەکانی دوژمنیان دا و سەنگەرەکان تێکشکێنران و داگیرکەرێک سزادرا و ئەوانی دیکەش بریندار بوون. پاش ئەو چالاکییە لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەکی هەمان ڕۆژدا داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە".
ژ.ت