گەریلا تیڤی زانیاری بەرفراوان و دیمەنەکانی چالاکییەکەی مەتینا بڵاودەکاتەوە
سوپای داگیرکەری تورک زیانەکانی خۆی لە مەتینا دەشارێتەوە. گەریلا تیڤی سبەی زانیاری و دیمەنەکانی چالاکییەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاودەکاتەوە.
سوپای داگیرکەری تورک زیانەکانی خۆی لە مەتینا دەشارێتەوە. گەریلا تیڤی سبەی زانیاری و دیمەنەکانی چالاکییەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاودەکاتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، ٣ ی شوبات لە کاتژمێر ١٠:٤٠ لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ بە چەکی قورس دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدراوە. هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکەدا ٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و ٣ سەرباز برینداربوون.
سوپای داگیرکەری تورک تەنها مردنی سەربازێکی بە ناوی قادر دینگل ڕاگەیاندووە و زیانەکانی تری دەشارێتەوە. زانیاری بەرفراوان و دیمەنەکانی ئەم چالاکییە سبەی لە گەریلا تیڤی بڵاودەکرێتەوە.