پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێی نایە ٢٦ـەمین ساڵییەوە. پیالانگێڕان خواستیان بوو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بزوتنەوەی ئازادی بە کۆتابهێنن. بەڵام بزوتنەوەی ئازادی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی بە بنەمای خۆی گرتوە و بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشێت.
'ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو نەتەوەکانە'
گەریلای هەپەگە یلماز خەرزان باسی لەوەکرد پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەش و بە ئازارە بۆ گەلی کورد و وت: "لە مێژووی کورداندا ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە، چونکە لەو ڕۆژەدا پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی ئەنجامدرا. لە مێژوو دا ڕێبەرێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ دەرنەکەوتووە، ڕێبەر ئاپۆ هەموو شەڕێکی فکری، زیهنی و بیردۆزی دەکات. لە جیهاندا یەکەم جارە فکرێکی لەم جۆرە بێتەکایەوە. ئەویش لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوەیە. هۆکاری پیلانگێریش ترسبوو لەم فکر و فەلسەفەیە. لەبەرئەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو نەتەوەکانی لە خۆ گرتووە. پیلانگێڕی کۆتایی نەهاتوە و لە ڕێگەی گۆشەگیریی قورس و سزایی دسلپینەوە بەردەوامە".
'بە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە لە بەرامبەر دووژمنان سەردەکەوین'
گەریلای هەپەگە سەردەم ئامانۆس ئەوەی دەرخست؛ پیلانگێڕان ویستان لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد بسڕنەوە و وتی: "لەبەر ئەوەی ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە دەسەڵاتدارێتی دەهێنێت و کۆمەڵگا ئازاد دەکات. لە هەموو جیهاندا بۆ ڕێبەر ئاپۆ، لە بەرامبەر سیستەمی دەوڵەتی تورکدا لە تێکۆشاندان. پیالانگێڕان دەیانەوەێت گەلی کورد تەواوبکەن، بەڵام وەک گەریلا لەسەر بنەمای ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی داگیرکاری خەبات دەکەین و هیچ کاتێک هەنگاو بەرەوە دواوە نانێنین و بۆ ئازادی تێدەکۆشین. ئەگەر لەمرۆدا گەریلا لە تێکۆشاندایە و بەرخۆدان دەکات لە سایەیی ڕێبەر ئاپۆوەیە. ئەم بەرخۆدانە درێژەی دەبێت و بێگوما سەرکەوتن بەدەستدەهێنین. لە ڕوی جەستەیییەوە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین و ئازادی کۆمەڵگاش بە دەستدەهێنین.
بەڵینمان تۆڵەکردنەوەی هەموو هەڤاڵێکی شەهیدمانە و هەتا کۆتایی لە دژی داگیرکاری دەجەنگین و بەڵینی سەرکەوتن دەدەین".
'ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە'
گەریلای یەژا ستار روناهی ئارژین قسەیکرد و پلانگێڕی شەرمەزارکرد و وتی: "ڕق و توڕەیەکی زۆمان لە بەرامبەر پیالانگێڕیدا هەیە. گۆشەگیرییەکی سەختیان بە سەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپاندوە. دەبێت لەم ساڵەدا تێکۆشان و شەڕێکی بێهاتوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەین. ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ داوای لێکردوین ئەوەیە؛ لە بەرخۆدانی بەردەوامدابین و ئازادی بەدەستبهێنین. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ئازادی ناونشین بووەتەوە. ئەمەش لە هێڵێ تێکۆشانماندا بەردەوامی پێدەدەین و ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگا بەدەست دەهێنین. وەک گەریلاکانی ئازادی گرێدراوی ڕێبەرێتین. دوژمن لە کەسێتی ژندا کۆمەڵگا و هاوڵاتی ئێمەی کرد بە کۆیلە، ئێمەیش لە کەسێتی ژندا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. توڕەی و کینەی ئێمە ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەم ڕێگایەش تێکۆشانمان بەهیزتر دەکەین".
'پیلانگێڕان هەرگیز ناگەن بە ئانجەکانیان'
گەریلای هەپەگە ئورهان حەسرەت باسی لە پیلانگێڕی نێونەتەوەی کرد و وتی: "هەتا پیلانگێڕی کۆتایی نەیەت، هەموو کاتێک تێدەکۆشین. پیلانگێڕی شەرمەزار دەکەین و هیچ کاتێک قبوڵی ناکەین. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئازادە، لەبەر ئەوە لە جیهاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. پیلانگێڕان هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە و دەیانەوێت بە هێرشی داگیرکاری و گۆشەگیری لەسەر گەل ئەنجام بەدەست بهێنن. بەڵام هیچ کاتێک ناگەن بەم ئامانجە. لەبەر ئەوەی ئێمەی گەریلا شوێنکەوتەیی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیین".
'ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو گەلاندا خەبات دەکات'
لە درێژەی قسەکانیدا گەریلای عەرەبی هەپەگە ئورهان حەسرەت وتی: "من وەک گەنجێکی عەرەب بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ناو هێڵەکانی گەریلا بووم. لەبەرئەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی ئازادی خوازە. ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیەوە بۆ ئازادی هەموو گەلان تێدەکۆشێت. هێزی شەڕکردنی گەریلا، هێز و باوەڕداریی ئاپۆیە".
لە کۆتایی قسەکانیدا گەریلا ئورهان حەسرەت وتی: "گەریلا کوێی بوێت دەتوانێت چالاکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات. ئەو هێز و باوەڕەیی گەریلا کە لە ڕێبەر ئاپۆوە وەریگرتوە، بنەمایی سەرکەوتنی گەریلایە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک وا بیردەکاتەوە گەریلا ناتوانێت چالاکی ئەنجام بدات، با ئەوە ببینێت کە چۆن شەهید روکەن و شەهید زەلال لە ناو مێرسیندا خۆیان فیدایی کرد. ئەمەش مانایی ئەوەیە گەریلا لە هەرکات و شوێنێکدا بیەوێت چالاکی سەرکەوتوو ئەنجام دەدات. ئەم شەڕ و بەرخۆدانەی ئێستا ئەنجام دەدرێت بەردەوامی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆیە. نەک تەنها لە چیا بەڵکو لە هەموو کوردستاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".