گەریلاکانی ئاڤاشین: ئێمە لێرەدا سوپای تورک تێک دەشکێنین
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە لە قادی ئاڤاشین لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن، دەستنیشانیانکرد کە سەرەرای تککنیک وهەمووجۆرە چەکێکی پێشکەوتوو' ئێمە سوپای تورک لێرەدا تێک دەشکێنین."
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە لە قادی ئاڤاشین لە دژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەن، دەستنیشانیانکرد کە سەرەرای تککنیک وهەمووجۆرە چەکێکی پێشکەوتوو' ئێمە سوپای تورک لێرەدا تێک دەشکێنین."
لە ٢٣ی نیسانەوە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستی بە هێرش کردووە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاریش بە رێگە و رێبازی خۆیان وڵامی هێرشەکانی سوپای تورک دەدەنەوە. لەوکاتەوە شەرێکی قوورس لە هەرێمەکە لەئارادایە. گەریلای یەژەستار ئەکین تۆڵهەڵدان، گەریلای هەپەگە هەژار باشکەلا و سەرحەد ئاگری لە هەرێمی ئاڤاشین دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا قسەیانکرد.
' ئەکین تۆڵهەلدان : نموونەی بەرخۆدانیی هەڤاڵانی ئێمە لە میژوودا نەبینراوە'
ئەکین تۆڵهەڵدان: ئێمە لە هەرێمی ئاڤاشینین. ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە ئەوەیە کە لەم ناوچە ستراتژیە، هێڵی پێوەندی نێوان هەڤالان ببڕن. هەر بۆیە ئەوەندە بە چڕی هێرشی ئاڤاشین دەکەن. لە هەرێمی زاگرۆس یەکێک لە هەرێمە ناوازەکانە، یەکێک لەو هەرێمانەیە کە گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدات، هەرێمی ئاڤاشینە. لەبەر ئەوەیە کە دوژمن بە شێوازی جیاواز ئامادەکاری بۆ ئاڤاشین دەکات. لە ٢٣ی نیسانەوە دوژمن دەستی بە هێرش کرد، لە قادی شەهید سەردار، مام ڕەشۆ. سەرەڕای تکنیکی بەهێزی دوژمن هەڤاڵان لە ئەشکەوتەکان و توونێلەکانی شەڕدا بەرخۆدانیکی بەهێز دەکەن. بە رێگە و رێبازی نوێ، بە ڕێگەی تونێلی شەڕ بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکرێت. دوژمن چاوەڕێی هەڵوێستێکی ئاوەها پۆڵایینی نەدەکرد. دوژمن زۆر باوەڕی بە تکنیکی سەربازی خۆی بوو، هەربۆیە چاوەرێی بەرخۆدانییەکی بەم شێوەیەی نەدەکرد کە هەموو تکنیکەکانیان بشکێت. هەڤالان ئەو هێرشانەیان لە قادی شەهید موونزوور و شەهید سەردار تێکشکاند. ئەمە بە ئیرادە و بەهێزی هەڤالان مسۆگەر بوو. دوژمنی بێ ئایدۆلۆژی نازانێت بۆچی شەڕ دەکات، بە تکنیکی خۆی ناتوانێت بکەوێتە ناو تونێلەکانی شەر، ناتوانێت بکەوێتە ناو ئەشکەوتەکان. لە هەمبەر ئەوەدا هەڤاڵانی ئێمە دەکەونە ناویان و تارووماریان دەکەن.
لە قادی شەهید سەردار لەدژی ئۆپەراسیۆنێکی گشتیی تێکۆشانێکی بێ هاوتا ئەنجامدراوە. هەڤاڵان دەستێکی باشیان لەدوژمن وەشاند. بە رێگەی سابۆتاژ، هەروەها هەڵیانکووتایە سەر دوژمن ، بە رێگەی چەکی نیشانەشکێن و چەکی تایبەتی هەڤالانی ئێمە بەردەوام بە رۆحی فیدایی شەڕ دەکەن. دوژمن ناتوانێت لە هەمبەر ئیرادەیەکی ئایدۆلۆژیک خۆی بگرێت. دوژمن چی لەدەست بێت بیکات ئێمە رێگەی پێ نادەین کە لەهەرێمەکە جێگیر بێت. ئەمە لە بەرخۆدانی قادی شەهید مۆنزوور دیار دەبێت. سەدان جارگازی کیمیایی لە دژی هەڤاڵانی ئێمە بەکار هاتووە، بەڵام ئەمەش نەبووە ڕێگر لە هەڤاڵانی ئێمە. هەڤاڵانی ئێمە لەدژی چەکی کیمیایی، تەقەمەنی ، گازی ژاراوی بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد. نموونەی ئەم بەرخۆدانە لە مێژوودا بوونی نییە. سەرەرای کەرەستەی پیشکەوتووی سەربازی دوژمن لەهەمبەر تیمە بچوکەکانی گەریلادا ناتوانێت دەربازی ناو ئەشکەوتەکان ببێت. بەرخۆدان بەردەوامە، شەر گەرمە، سەختە. هەڤاڵان تێدەکۆشن . مرۆڤ دەبێت بە بەرخۆدانی هەڤالان سەربەرزبێت، بەم شێوەیە باشتر هێرشی دوژمن دەکەن. پێویستە گەلیش ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن. لە تەواوی کوردستان بەتایبەتی لە باکوور و باشووری کوردستان دەبێت گەل لە هەمبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک سەرهەڵدان بکات. دەبێت گەنجان بە شێوازی فیدایی بێنە مەیدانەکان. ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ هەڤالانی ئاڤاشین و هەر شوینێک کە بەرخۆدان دەکەن و هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان لەدژی دوژمن دەوەستینەوە.
' هەژار باشکالە: دوژمن لە هەر کوێ جێگیر بێت باجی قوورس دەدات
هەژار باشکالە : دوژمن لە ٢٣ی نیسان دەستی بە هێرش بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد. ئۆپەراسیۆنەکە لە مەتینا هەتاکوو ئاڤاشین بەردەوامە. لە سی قۆڵەوە دوژمن دەستی بە هێرش کردووە. ئامانجی دوژمن ئەوەیە کە خاکی باشووری کوردستان بەتەواوی داگیربکات. لەم قادەی کە ئێمەی تێداین، لە ئاڤاشین دوژمن لە دوو قۆڵەوە دەستی بە هێرش کردووە. لە قۆڵی خەتی مەرڤانۆس، قادی شەهید سەردار، لە لایەکی ترەوە لە بەرەی مام ڕەشۆ. دوژمن بەنیازە خەتی نێوان زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ببڕێت. تا ئەو جێگەی کە ئاشکرا کراوە نەتەنیا سوپای تورک ، هەروەها جەردەوان، کۆنتراش بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون. لەهەموو لایەکەوە هێرش دەکەن. تا ئیستا دوژمن هیچ ئەنجامێکی نەگرتووە. لە هەر دوو گرد کە دوژمن تێیدا جێگیر بووە هەڤاڵان لە هەموو لایەکەوە دەیانکەنە ئامانج، دەچنە سەر دوژمن. لەم دواییانەدا هەڤاڵ چوونە سەریان و چەکەکانیان هەڵگرت.
بەتایبەتی هەڤالانی ئێمە لەناو ئەشکەوتەکاندا بەرخۆدانییەکی مەزن دەکەن. دوژمن بە هەموو کەرەستەی خۆی، بە هەموو جۆرە چەکی پێشکەوتووی ناتۆ هێرش دەکاتە سەر هەڤالانی ئێمە لەناو ئەشکەوتەکاندا. هەڤالانی ئێمە بە تیمی بچووک بەرخۆدانییەکی مەزن دەکەن. دوژمن بە هەموو دەرفەتی خۆی، بە چەکی کیمیایی هەوڵ دەدات دەربازی ناو ئەشکەوتەکان بێت، بەڵام ناتوانێت، ناتوانێت کاریگەری لەسەر هەڤالان دابنن. هەڤالان بە ئیرادەیەکی بەهێز لەناو ئەشکەوتەکاندا بەرخۆدان دەکەن. دوژمن ئەنجامی نەگرتووە. ئەوەی کە لەدژی هەڤاڵان شەڕ دەکەن فڕۆکەی جەنگی، دڕۆن و هەلیکۆپتەرە نەک سوپای تورکیا. بە نیازن بە رێگەی تیکنیکی شەڕ ئەنجام بگرن. ئەوەی کە روونە سەربازەکانیان ناتوانن شەڕ بکەن. کاتێک هەڤالان دەچنە سەر سەربازانی تورک بە خێرایی شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن و هەڵدێن. سوپای تورک رۆحی شەڕ کردنی تێدانییە.
لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دوژمن بە هەموو هێزی خۆی هێرش دەکات. بەڵام بێ ئەنجام بووە. راستە بە کەڵک وەرگرتن لە هەلیکپتەر لەسەر چەند گردیک جێگیر بووە بەڵام ئەمە بەواتای ئەنجام نییە. هەڤاڵان لە هەموو لایەکەوە گورز لەدوژمن دەدەن. ئاشکرایە کە دوژمن بەنیازە لە چەند شوینێک جێگیر ببێت، بەلام بە دڵنیاییەوە دەبێت باجیکی قوورس بدات و رێگەی پێنادەین.
' سەرحەد ئاگری: ئێمە لێرەدا سوپای تورک تاروومار بکەین
سەرحەد ئاگری: ٢٣ی نیسان دوژمن لە رێگەی هەلیکۆپتەر و بە پشتگیری فڕۆکەی جەنگیی هەوڵیدا کە سەربازانی خۆی لە مام رەشۆ و شەهید سەردار جگیر بکات. لە ٢٣ی نیسانەوە دوژمن بە هەموو هێزی سەربازی و چەکی پێشکەوتووی خۆی بەنیازە دەربازی ناو توونێلەکانی شەر بێت، بەڵام لەهەمبەر هێزی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بێ ئەنجام بوون. دوژمن بە هەموو هێزی خۆی دەخوازێت بکەوێتە ناو ئەشکەوتەکان. بە چەکی کیمایی ، بە تەقەمەنی جۆربەجۆر دەخوازێت ئیرادەی هەڤاڵانی ئێمە بشکێنێت. سەرەڕای ئەوەی کە رۆژانە ١٥٠ سەرباز دادەبەزێنێت، گەریلا بە بەرخۆدانییەک مەزن گورزی سەختیان لێ دەدەن. هاوکات لە دەرەوەش هەڤاڵان بە چالاکییەکانی خۆیان، بە بیر و باوەرییەکی بەهێز لەدژی دوژمن چالاکیی کاریگەر ئەنجام دەدەن. سەرەڕای ئەوەش دوژمن ناتوانێت بکەوێتە ناو ئەشکەوتەکان، لە رێگەی سەگ و کامیرای دیجیتاڵەوە دەخوازێت بکەوێتە ناو ئەشکەوتەکان. بەلام هیچ ئەنجامێکی دەست نەخستووە. هەڤاڵان هەم ئەشکەوتەکان دەپارێزن و هەمیش دێنە دەرەوە و گورز لە دوژمن دەدەن. بە ڕاستی بەرخۆدانێکی میژووییە. بە گروپێکی بچووک لەدژی دووهەمین سوپای ناتۆ شەرێکی نابەرابەر دەکرێت، بەڵام ئەوەی کە هەیە ئیرادە و باوەڕی گەریلاکانە کە سەر دەکەوێت و داگیرکەر تێکدەشکێنین.
بەڕاستی هێڵی ئاڤاشین، زاگرۆس بۆ ئێمە واتایەکی تری هەیە. پەکەکە ٤٠ سالە لەم هەرێمە تێکۆشان دەکات، وەک هەرێمە رزگار کراوەکان تێیدایە. بەدەیان قارەمان بۆ ئەم خاکە شەهید بوون وەک شەهید سەردار، شەهید رۆژین گەودا و چەندین فەرماندەی قارەمان لەسەر ئەم خاکە گیانیان فیدا کردووە. ئێمەش وەک شاگردانی ئەو هەڤالانە، وەک پارێزوانی ئەم خاکە هەتاکوو دوایی لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر شەر دەکەین و ئەون لێرەدا تێکدەشکێنین. بەئیرادە و باوەڕی سەردەکەوین. ئێمە ئەو ئەشکەوتانە دەکەینە گۆرستان بۆیان. ئێمە ئم ئەشکەتانە دەکەینە گۆرستان بۆ سوپای تورک."
ک-ش