'گەریلاکانی ئازادی پیلانگێڕی لەناوبردن پووچەڵ دەکەنەوە'

'هیچ ئۆپەڕاسیۆنێکی دەوڵەتی تورک کاریگەری لەسەر ئامانجەکانی گەریلا دروست ناکات. گەریلا لە هەموو بارودۆخێکدا وڵامی داگیرکەری دەداتەوە. ئەرکی گەریلا پاراستنی کۆمەڵگای کوردستان، لەناوبردنی فاشیزم و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریە'

ئاڤاشین هیزان گەریلا یەژاستار رایگەیاند، ئۆپەڕاسیۆنەکانی سوپای تورک لە باکوری کوردستان سەرنەکەوتوون و وتی، "لە باکوری کوردیستان پیلانەکانی سوپای تورک تێکچوون. ئەوەی کە سوپای تورک ئەنجامی دەدات، شەڕێکی دڕندانەیە و لەدەرەوەی ئەخلاقی مرۆڤایەتیە. لە پیلانگێڕی سوپای تورکدا بە تەنیا گەریلا نییە، ئامانجێکی تری دروستکردنی فشار و ئەشکەنجەدانی کۆمەڵگا و گەلە. لە هەموو ئۆپەڕاسیۆنەکدانیدا هەوڵ دەدات، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی کوردستان تەسلیم بکات. سوپای تورک لە هەرێمی وان بە دەیان ئۆپەڕاسیۆنی ئەنجامدا. لە راگەیاندنی تورکدا دەڵێن، ئەوانمان کوش و کۆتاییمان پێهێنان. بەم قسانە شەڕێکی دەروونی و شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبەن. شەڕڤان و گەریلاکانی گەلی کورد چالاکی زۆر کاریگەری لە بەرانبەر سوپای تورک ئەنجام دەدەن. لەم قۆناغەدا گەل و هەموو کۆمەڵگا دەزانێت کە دەوڵەتی تورک بە ئۆپەراسیۆنە جوراوجورەکانی  هەوڵیداوە لە هەموو جێگایەک کە گەریلای لێیە ناوەکەی خراپ بکات، بەم بانگەشانە لە بەرانبەر گەریلا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. هاوڕێکانمان لە بەرانبەر سوپای تورک چالاکی سابۆتاژ ئەنجام دەدەن. لە کەسایەتی هاوڕێکانمان قەندیل، تیرێژ و مەزلۆمدا داستانی قاڕەمانێتی تۆمارکران."

'چالاکی سەما کۆچەر پێداگیری لەسەر ئازادی بوو'

گەریلای یەژاستار هیزان لە بەردەوامی قسەکانیدا بەم شێوەیە باسی لە چالاکی گیانبازی گەریلای یەژاستار سەما کۆچەر لە هەرێمی سەرهەد کرد: " چالاکی هاوڕێمان سەما کۆچەر، لە ساڵی ٢٠٠١٩دا مۆری خۆی لە مێژوودا، ئەم چالاکیە هەبوونی کورد، ژنی کورد و ناسمەی کوردی دیاری کرد. دوژمنی کورد و دوژمنی مرۆڤایەتی تووشی سەرسۆڕمان کرد. دەوڵەتی تورک دوژمنی کورد و کوردستانە. لە هەموو پارچەکانی کوردستان زوڵمێک لەسەر گەلەکەمان هەیە، پلانی قڕکردن هەیە، زمانی کۆمەڵگا قەدەغە دەکرێت، سروشتی کوردستان قڕ دەکرێت، لە هەرێمەکانی باکوری کوردستان هەوڵدرا گەل و گەریلا لە یەکتری داببڕن. دەوڵەتێک هەیە کە هیچ مافێکی ژیان بۆ تۆ بە ڕەوا نابینێت، هەبوونت قبوڵ ناکات، ئەگەر ناسنامە و ئیرادەی قبوڵ نەکات، بە تەنها رێگایەک لەبەردەم هەیە، ئەویش تێکۆشان و بەرخۆدانە، سیاسەتی سوپای تورکی سیخوڕی، سیاسەتی قڕکردنە، سیاسەتی بێنرخ و بێ مێژوو هێشتنەوەیە. هەر چەندێک گەلەکەمان و کۆمەڵگاکەمان دەزانێت کە دەوڵەتی تورک کوشتن لەسەر کورد دەسەپێنێت، بەڵام تەسلیمبوونی لە کورد دەوێت، بەڵام گەریلاکانی کوردستان، ژنی کورد خاوەن روحێکی سەربەرزن. ژنی کورد لە هەموو قۆناغێکدا چەکی خۆی، هەڵوێستی خۆی و ئیرادەی خۆی و سەری خۆی دانەنەواندووە، ژنی کورد، ئەو ژنەی لەناو پەکەکەدایە و شەڕ دەکات، مومکین نییە کە جارێکیتر کۆیلایەتی قبوڵ بکات، چالاکی هاوڕێمان سەما کۆچەر لە هەرێمی سەرهاد ، وای لە دەوڵەتی تورک کرد کە باش بزانێت هێزی گەریلا چییە. هەموو پلانەکانی تورکی پووچەڵکردەوە. چالاکی سەما کۆچەر لە دڵێ دوژمندا ئەنجامدرا. چالاکی سەما کۆچەر، بۆ ئازادی گەلی کوردە و پێداگیریکردنە لە ئازادیدا."

'پێویستە ژنانی کورد پیلانگێڕی قڕکردن تێکبشکێنن'

گەریلا یەژاستار ئاڤاشین هیزان، لە کۆتایی قسەکانیدا پیلانگێڕی قڕکردنی لە بەرانبەر ژنان شیکردنەوە و وتی، "ڕێبەر ئاپۆ زۆر شتی فێری ئێمە کرد، ئەو بەرخۆدانەی کە لەناو پەکەکدا دەکرێت، هیچ کاتێک شکست ناهێنێت. هەرچەندە لە ناو کۆمەڵگادا کوشتنیش هەبێت، لەسەر گەلەکەمان سیاستی قڕکردن هەبێت، دۆزی ژیان، بەرخۆدانی ژنان سەردەکەوێت، سیاسەتی شکستپێهێنان سەرناکەوێت و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و لە مێژووی پەکەکەدا بە دەیان داستانی قاڕەمانێتی هەیە. گەریلا لەناو چیاکانی کوردستاندا، بێوەستان لەدژی داگیرکەران شەڕ دەکات و شەڕەکە لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەدەبات و تێدەکۆشێت. گەریلا لەناو تێکۆشانی ئازادیدا ئەرکی مێژووی خۆی دەزانێت، تاوەکو ژنانی کورد ئازاد نەبن، کۆمەڵگای کورد لە فاشیزم رزگاری نەبێت، شەڕی گەریلا لە چیاکان بەردەوام دەبێت. بە زوترین کات دەمانەوێت گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی پێبهێنین، بەڵام پێویستە لە ساڵی ٢٠٢١دا ژنانی بەرخۆدێر ئەم پیلانگێڕیەی قڕکردن پووچەڵ بکەنەوە و پێویستە بە تەئکیدی پیلانگێڕیەکان پووچەڵ بکرێتەوە."

ف.ق