گەریلای یەژەئاستار ئاڤێستا خانور لە قسەکانیدا، لە کەسایەتی گەریلاکانی نێو سەنگەری شەڕدا شەهید بوون، یادی هەموو شەهیدانیان کردەوە.
گەریلا ئاڤێستا خابور وتی، " ئێستا سوپای داگیرکەر لەبەرانبەر گۆڕەپانەکانی گەریلا هێرشی قورس ئەنجام دەدات. ئەو شەڕەی بەڕێوەدەبرێت، شەڕی هەبوون و نەبوونی گەلی کوردە. سوپای داگیرکەر بە لەناوبردنی گەریلا دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، بەڵام ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو هێزێکمان لەم شەڕەدا بەکاردەهێنن و ڕێگە بە داگیرکەری نادەین. ئەو شەڕەی کە ئیستا بەڕێوەدەبرێت شەڕێکی ئاسایی نییە، پێویستە وەک شەڕێکی ئاسایی نەبینرێت. وەک گەریلا بۆ دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بپارێزین ئەم شەڕە سەردەکەوێت، ئازادی گەلی کوردستان بەدەست دەهێنین و گۆشەگیری ئیمڕالی دەشکێنین. ساڵی ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی سەرکەوتن، لەم ساڵەدا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین."
ئاڤێستا خابور گەریلاکانی یەژەئاستار بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی داگیرکەران بۆ ناو خاکی کوردستان، ڕێگەدانە بە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازاد ئەم شتە قبوڵ ناکەن. بانگ لە گەلی خۆمان لە باشوری کوردستان دەکەین کە پێویستە رێگە بە خیانەت نەدەن، ڕێگە نەدەن ڕۆڵەکانتان لەدژی گەریلا شەڕ بکەن. بانگەوازیم بۆ ژنان و گەنجان ئەوەیە کە لە بەرانبەر خیانەت بێدەنگ نەبن. تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە و لەگەڵ گەریلادابن."
'سەرچاوەی هێزمان لە تێکۆشانی ئیمڕالیەوەیە'
رۆناهی هەرەکۆل گەریلای یەژەئاستاریش رایگەیاند، شەڕەکە بە سەرکەوتن کۆتایی دێت و وتی، " لەبەرئەوەی وەک گەریلا ، خۆمان بەم شێوەیە ئامادە کردووە. ئامادەکاریمان لەسەر ئەم بناغەیەیە. یەکەمین هێزمان لە ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین. لە هەمانکاتدا ئەو شەڕەی کە لە زیندانی ئیمڕالی بەڕێوە دەبرێت، سەرچاوەی هێزی ئێمەیە. لەسەر ئەم بناغەیە خۆمان پەروەردە دەکەین، لە رووی بیردۆزی و دەرونیدا خۆمان ئامادە کردووە. دووەمینیش ئامادەکاریمانە لە چوارچێوەی هەپەگەدا لەسەر بناغەی خۆنوێکردنەوە و تەکنیکی نوێ. هەم تونێلەکانی شەڕ و هەم تیمەکانمان لە شوێنەکانیان ئامادەن. دوژمنی داگیرکەر هەرچەندە بە هێرشە دڕندانەکانی هەوڵ دەدات گەریلا ئاستەنگ بکات، بەڵام گەریلا هەموو کاتێک تاکتیکی داگیرکەران پووچەڵ دەکاتەوە و خەباتی بەهێز ئەنجام دەدات. ئێستا هەزاران هەڤاڵمان لە بەرانبەر داگیرکەری شەڕ دەکەن. هەندێک هەڤاڵمان شەهیدیش دەبن، خاکی کوردستان بە خوێنی شەهیدان ئاو دەدرێت.پێویستە دوژمنی داگیرکەر بزانێت کە بە ئاسانی ناتوانێت بێتە ناو ئەم خاکە پیرۆزە و تێپەڕێت. دوژمنی داگیرکەر لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا شکست دەهینێت و ئێمە سەردەکەوین. بەم شێوەیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردستان مسۆگەر دەکەین."
'بەشداری لە ریزەکانی گەریلای ئازادیدا بکەن'
گەریلا رۆناهی هەرەکۆل باسی خیانەتی پەدەکە کرد و وتی، " لەم شەڕەدا پەدەکە یەکسەر پێشەنگایەتی بۆ سوپای تورک کردووە. ئێمە بانگەوازی لە گەلی کوردستان دەکەین لە بەرانبەر ئەم خیانەتە هەستن و هەڵویستیان هەبێت. بانگەوازیمان بۆ گەنجانی کورد، گەلی کوردستان لە بەرانبەر هێرشەکان هەڵوێستیان هەبێت. بانگەوازیمان لە هەموو گەلان ئەوەیە، لە ٧ تاوەکو ٧٠ ساڵ پێویستە لە گۆڕەپانەکان بن و سەریان دانانەوێنن. بە تایبەتی گەنجانی کورد، ژنانی کورد بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. لە بەرانبەر داگیرکەری خاوەن هەڵویست بن."
ف.ق