هاواری سەرکەوتنی شەهید بەرفین بوو بە فیشەکی سەرهەلدان و بەر خیانەت کەوت
بەرفین ڕێباز یەکێک بوو لەو هەزاران قارەمانەی کە لە شاخەکانی کوردستان داستانیان نووسی. هاواری سەرکەوتنی بەرفین ڕێباز فیشەکی سەرهەلدانێک بوو کە بەر داگیرکەری وخیانەت کەوت.
بەرفین ڕێباز یەکێک بوو لەو هەزاران قارەمانەی کە لە شاخەکانی کوردستان داستانیان نووسی. هاواری سەرکەوتنی بەرفین ڕێباز فیشەکی سەرهەلدانێک بوو کە بەر داگیرکەری وخیانەت کەوت.
لە خاکی کوردستاندا دوو هەست هەمیشە پێکەوە هەن. لایەنێک بووە بە جێگای شانازی و بە ئازایەتییەکی گەورە سەری لەبەردەم هەمووان بەرز کردۆتەوە، لایەکی تریش لە خیانەتدا ماون.
بەڵام لە بەرامبەر گەورەیی بەرخۆدانی ئێستا، خۆدی خیانەتیش ناتوانێت ئازاری کوردستان بدات. ئیتر لە دڵی خیانەتدا هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە هەیە. هیچ کات خیانەت لەم خاکەدا جێگای نابێتەوە. هەر بۆیە ئێستا کوردستان لە هەموو کاتێک سەربەرزترە. لەبەر ئەوەی کوردستان ئێستا خاوەنی گەریلایە کە لە بەرامبەر کردەوەکانی داگیرکەران دەوەستێتەوە دەکات و تۆلە دەکاتەوە. گەریلا هەموو شتێکی بە خاک، شاخ و سروشتی کوردستان سپاردووە. بەنرخترین بەهاکانی خۆیان فیدا دەکەن.
سارا ئەحمەد (بەرفین ڕێباز) لە بەشێکی باشووری کوردستان بە تووڕەیییەکی زۆرەوە لە دژی هێڵی خیانەتی پەدەکە تێکۆشانی کرد و بوو بە گەریلایەک کە قارەمانانە شەهید بوو و میراتێکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشت.
سارا ئەحمەد بە ڕەچەڵەک خەڵکی باشووری کوردستانە. لە ناو بنەمالەیەکی وەهادا لەدایک بووە کە لە بەرامبەر بەها نەتەوەییەکان و خاکەکەیاندا دڵسۆزن. لە ژیانێکی سادە دا فێری ڕەنج و دڵسۆزی بوو. وەک ژنێکی گەنجی ماندوونەناس و بەهرەمەند بوو، هەر بە منداڵی بن دەستی ژنانی ناو کۆمەڵگای قبوڵ نەکرد و هەمیشە لە بەرامبەر ئەمەدا تورە بوو. سارا کە ژنێکی زیرەک، ژیر و وزەبەخش بوو، ئەو وزەیەی کە هەیبوو لە دەوری خۆشیدا بڵاویدەکردەوە. هەرگیز وەک کەسێکی ئاسایی هەلسۆکەوتی نەدەکرد. وەک ژنێکی کورد هەستی وڵاتپارێزی و دڵسۆزی بۆ خاکەکەی لەپێش هەموو شتێکدا دانا بوو، بەڵام هەر بەوەوە نەوەستا. نەیتوانی بەشیوەیەکی ئاسایی سەیری ئەم پارچە بوونەی کوردستان بکات و لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ بێت.
پەکەکە ڕێگای ڕزگاررییە
سارا ئەوەی بینی کە ڕێگای ڕزگاربوون لەناو ڕیزەکانی پەکەکەدایە. پەکەکە وەک تەڤگەرێکی سیاسی و سەربازی تاکە چارەسەرە بۆ گەلی کورد و گەلی ستەملێکراو. بەشداربوونی بۆ ناو رێکخستن و شەڕکردن دژی داگیرکەران و خۆفرۆشان بوو بە ڕێگایەک بۆی.
شەڕڤانانی ئازادی کوردستان کە گیانیان بەخت کرد لە پێناو کوردستاندا کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر سارا هەبوو. تا زیاتر لێکۆلینەوەی دەکرد و گوێبیست دەبوو زیاتر بە پەکەکەیەوە دەبەسترایەوە، ئەویش ویستی ببێت بە بەشێک لەو تێکۆشانە. سارا زۆر هەوڵیدا کە ڕێکخستن لەناو بنەمالەکەیدا خۆشەویست بکات و بیانکات بە بنەمالەیەکی وڵاتپارێز. هەر کە بینی ئازادی کوردستان بە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ مومکینە، هەوڵیدا دەورووبەرەکەی تیبگەیەنێت. سارا بینی کە تاکە ڕێگا بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی شەڕ و تێکۆشانە لە چیاکانی ئازادی کوردستان بەم شێوەیە دەتوانێت خەونەکانی بەدی بهێنێت. وە سارا ئیتر وەک بەرفین ڕێباز بەشداری ناو ڕێکخستن بوو.
بەرفینیش بەشداری ناو گۆڤەندی ئازادی بوو. ئیتر ئەویش لەناو جەنگاوەرانی پەکەکە دا بوو بە دەریای ڕزگاری. بوو بە ڕێگایەک بۆ ئایندەیەکی ئازاد. بە عەشق و دڵسۆزییەوە تێکۆشانی کرد. توڕەیی ئەو لە دوژمن وەک ئاگرێک لە دڵیدا دەگەشایەوە. هیچ کارێکی بۆ خۆی بە تێرکەر نەبینی و بەردەوام لە هەوڵی زیاتردا بوو بۆ ئەوەی کاری زیاتر ئەنجام بدات. لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٨ بەشداری شەڕی زاپ بوو و لە بەرامبەر دەولەتی داگیرکەری تورک شەڕی کرد. بەشداری زۆرێک لە چالاکییەکانی کردووە، بۆ هاوڕێکانی بوو بە نموونە و وەک چەقۆیەک بوو بەرامبەر بە هێزە خیانەتکارەکان. گەریلای یەژا ستار بەرفین ڕێباز کە ڕۆحی بەرخۆدانی هەرێمی زاپی لە کەسایەتی خۆیدا خوڵقاند، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژندا قوڵ بکات و بۆ ژنانی باشووری کوردستان ببێت بە وەڵام ڕووی کردە چیای گارێ و بەشداری کرد لە ئەکادیمیای شەهید بێریتان.
بەرفین هەوڵیدا جەوهەری ناسنامەی ئەکادیمیا کە لە کەسایەتی خۆیدا دروست بکات و لە هەڵوێستی بەرزی شەهید بێریتان لە دژی هێڵی خیانەت تێبگات و ببێت بە جەنگاوەرێکی ئازادی. بەو هێزەی کە لە ئەکادیمیا وەریگرت، ڕووی کردە هەرێمی مەتینا. بە ڕەنجێکی گەورە بەشداری ناو کارەکان بوو. لە مەتینا و لە هەموو هەرێمەکانی تر لە دژی هێلی خیانەتی پەدەکە بوو بە شەڤانێکی بەهێز و چالاک. بەرفین لە ساڵی ٢٠٢١ لە هەرێمی مەتینا بە ئیرادەیەکی گەورە لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و پەدەکە خیانەتکار سەریهەلدا. وەک جەنگاوەڕێکی ئاپۆیی بۆ ئەوەی داگیرکەران لە خاکی خۆی دەربکات پێشەنگایەتی چەندین چالاکیی کردووە.
شەهید بەرفین یەکێک بوو لە شەڤانەکانی ڕێبەر ئاپۆ
بەرفین داستانە کۆنەکانی گەلی کوردی بە هەموو شێوەزارە کوردییەکان نیشان دا. بەرفین کە دەنگی وەک سەرهەلدان بوو لە هەموو گۆرانییەکدا بە هەموو ڕەنگ و تۆنێک هەستی ئازادی بە گەلی کورد دەبەخشی. حەسرەت، ئامانج، هیوا و سەرهەلدانی گەریلا لە دەنگیدا دەگەشایەوە و دەگەیشت بە مرۆڤەکان. بەرفین بە شیوازێکی بەرخۆدێرانە لە چیاکانی کوردستان ژیا و لە دژی داگیرکەران و خۆفرۆشان شەڕێکی کرد کە گەلی کورد شانازی پێوە بکات. بەو کەسایەتییە تێگەیشتووەی خۆی، بەشداری ناو ریزەکانی پەکەکە بوو. دەبوو دوژمن لە خاکی کوردستان دەربکرێت و پەشیمان بکرێت لە کارەکانی. ژنێکی کورد سەریهەلدابوو و هیچ بەربەستێک نەیتوانی لەبەردەمیدا خۆی بگرێت. ئەگەر ئەم ژنانە یەژاستار بن دەبێت دۆژمن لێیان بترسێت و لە بەرامبەریاندا گیانیان بلەرزێت، لەبەر ئەوەی ژنانی یەژاستار پارێزەر و شەرڤانی دامەزرێنەری ژیانێکی نوێن کە لەلایەن ڕێبەرایەتییەوە بنیاتنراون. نوێنەری خاوەن بریاری ئەم کارەن کە ترس دەخەنە دڵی دوژمن. بەرفین بەم هەستەوە لە دژی دۆژمن وەستایەوە.
بەرفین لەگەل هاوڕێکانی هێرشی دەکردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و لە هەموو چالاکییەکدا دوژمنیان تێکدەشکاند. وای لێ هاتبوو کە ئیتر دوژمن لە بوون، دەنگی تفەنگەکەی و هەڵوێستی بەرامبەر بە خیانەتکاران دەترسا. دوژمن لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەدا بێ چارە مابوویەوە و دەیویست بە شێوەیەکی خیانەتکارانە بەرفین شەهید بکات. بەڵام بەرفین گیانی خۆی فیدای خاکی پیرۆزی کوردستان کرد بوو. مردن هەرگیز لەناوی نەدەبرد. بەپێچەوانەوە هەمیشە بە نەمری مایەوە، وەک ژنێکی نەمری کورد، لە شەرەفمەندانەترین شوێنی مێژوودا شوێنی خۆی کردوە. دوژمن هەرگیز بە شەهیدبوونی ئەو سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە. شەهید بەرفین هاوشێوەی شێخ سەعید بە شانازییەوە پێشوازی لە مەرگ کرد و لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە هەرێمی مەتینا بەشداری کاروانی شەهیدان بوو.