هاوڵاتیانی بناری قەندیل سەرکەوتنی گەریلایان لە گارە پیرۆز کرد
دانیشتوانی بناری قەندیل، گەلەکۆمەی ۱٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد و سەرکەوتنی گەریلایان لە چیای گارە پیرۆز کرد و ڕایدەگەیەنن کە بە یەکگرتن دەتوانرێت پیلانگێڕییەکان پوچەڵ بکرێتەوە.
دانیشتوانی بناری قەندیل، گەلەکۆمەی ۱٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد و سەرکەوتنی گەریلایان لە چیای گارە پیرۆز کرد و ڕایدەگەیەنن کە بە یەکگرتن دەتوانرێت پیلانگێڕییەکان پوچەڵ بکرێتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ۲ لە گوندی شەروێتی بناری قەندیل – هەرێمی مارادو بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی و ڕژاک، گردبوونەوە و ڕێپێوانێک دژ بە پیلانگێڕی ۱٥ی شوبات کرا.
سەرەتا بەشداربووانی گردبوونەوەکە خولەکێک بۆ رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان بەبێدەنگی وەستان، پاشان شێخ محەمەدی بەستێ، بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالانی خوێندەوە کە ئەمە بەشێکی بەیاننامەکەیە: “پیلانگێڕی ۱٥ی شوبات تەنیا لە بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، بەڕێوەنەچوو بەڵکو دژ به گه‌لی كورد و بزووتنه‌وەی ئازادیخوازه‌كه‌ی بوو، به‌هه‌مان ڕاده‌ش دژ به گه‌لی تورك و گه‌لانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوین بوو، گه‌لە ئازادیخوازه‌كه‌مان و بزاڤه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی و ڕێبه‌ر ئۆجالان به یه‌كگرتوویی و به به‌رخۆدانێكی مێژوویی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پیلانگێڕییه بوونه‌وه و توانیان پیلانگێڕییه‌كه بێ ئه‌نجام بهێڵنه‌وه”.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: له ماوه‌ی ۲۲ ساڵی ڕابردوودا گه‌له‌كه‌مان و بزاڤه ئازادیخوازه‌كه‌ی به‌درووشمی “كه‌س ناتوانێ ڕۆژمان تاریك بكات” له‌سه‌رپێیان بوون و ئیراده‌ی ئازادی خۆیان دژ به پیلانگێڕیی نیشاندا، هه‌روه‌ها ڕێزدار ئۆجالانیش له زیندانه‌وه به پارادیگمای ئازادی و نه‌خشه‌ڕێی چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی پرسی كورد شكستی به پیلانگێڕییه‌كه هێنا، هه‌رچه‌نده ئه‌و پیلانگێڕییه شوومه بێ ئاكام مایه‌وه و ئیراده‌ی كوردی ئازاد تۆكمه‌تر و به‌هێزتر بووه”.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتبوو: شه‌ڕڤان و گه‌ریلاكانی ئازادییش به‌رخۆدانی بێوێنه ده‌نوێنن، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و ئازادیخوازانی دونیادا له‌ده‌وری ئه‌م به‌رخۆدانه‌دا به پارادیگمای دیموكراتی له‌تێكۆشان داین و به هه‌ڵمه‌تی “كات كاتی ئازادی رێبه‌ر ئۆجالانه” سیسته‌می گۆشه‌گیریی و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، بۆ بونیادنانی سیسته‌مێكی دیموكرات، دادپه‌روه‌ر، ئاشته‌وا و ئازاد، كه خه‌ونی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی ناوچه‌كه و مرۆڤایه‌تییه و ئامانجی بنچینه‌یی بیرمه‌ندی ئازادیخواز رێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالانه، تێكۆشانمان دژ به پیلانگێڕیی و داگیركاریی به‌سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین، مسۆگه‌ر ئیراده‌ی ئازاد سهركهدهوێت.
دواتر شێخ محەمەد باسی لە بەرخۆدانی شەڕی گارە کردوو و وتی، بەرخۆدانی گەریلا لە گارە بەرخۆدانە دژی داگیرکاریی خاکی کوردستان و پاراستنی باشوری کوردستانە، خۆشبەختانە ئەمڕۆ گوێبیستی هەواڵێکی خۆش بووین کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرکەوتنیان لە گارە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیا تۆمار کردووە، ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی گەلی کوردە، پێویستە ئەم سەرکەوتنە ببێتە مایەی یەکگرتن و یەکێتی نەتەوەیی هیوادارین لەمەو دوا بە یەکگرتن و یەکریزی و پاڵپشتی یەکتری هەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێین.
لە کۆتایدا بە دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی گەریلا، بژی یەکێتی نەتەوەیی” کۆتایی بە چالاکیەکە هات.
ف.ق