هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە لە ئێلح سەردانی لێقەوماوانی لافاوەکەیان کرد
هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، لەگەڵ شاندێک لە پەرلەمانتارانی هەدەپ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، چوونە سەردانی دانیشتووانی گەڕەکی سەعیدلەری ئێلح.
هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، لەگەڵ شاندێک لە پەرلەمانتارانی هەدەپ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، چوونە سەردانی دانیشتووانی گەڕەکی سەعیدلەری ئێلح.
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ) و ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی، چوونە سەردانی گەڕەکی سەعیدلەر کە ٤ لەوێدا ٤ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا. سەرەتا چوونە سەردانی پرسەی قوربانییەکان و دواتر گوێیان لە کێشەی هاوڵاتیان گرت.
دانیشتووان ڕایانگەیاند، کەس سەردانی نەکردوون و شارەوانی بە هیچ جۆرێک هاوکاری نەکردوون.
لەوێدا کەسکین بایندەر، ڕایگەیاند، ٢ ڕۆژە بەهۆی لافاوەوە، مناڵ و ژن، بێ خواردن و جلوبەرگ بوون، کەس بە هاواری ئەم گەلەوە نەهات. والی و قەیوم خۆیان نمایش دەکەن، با بێن سەردانی ئەم خەڵکە بکەن. هەروەها مردنی ئەو ٤ کەسەی گەڕاندەوە بۆ شێوازی بەڕێوەبردن و زیهنیەتی قەیوم.
بایندەر ڕایگەیاند، وەک دەبەپە و هەدەپ، هەرچیان لەدەست بێت درێغی ناکەن. بانگەوازی لە لایەنەکان و گەلی هەرێمەکە کرد، هاوکاری لێقەوماوان بکەن.