هاوڵاتیانی ئامەد: پێویستە هەموو جیهان خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکات
هاوڵاتیانی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد کە پێویستە هەموو کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا پشتیووانی دەربڕن و بانگەوازی لە خاوەندارێتییان لە ڕۆژئاوا کرد.
هاوڵاتیانی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد کە پێویستە هەموو کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا پشتیووانی دەربڕن و بانگەوازی لە خاوەندارێتییان لە ڕۆژئاوا کرد.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە لە دژی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بەردەوامە. لە دژی هێرشەکان گەلانی کورد، عەرەب، ئەرمەن و سریانی لە هەرێمەکەدا لە ٨ی کانوونی دووەمدا لە بەنداوی تشرین ئێشکگرییان دەستپێکرد، بەڵام ئەم جارە دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ئێشکگران و لە ئەنجامدا چەندین مەدەنی شەهید بوون. گەلی کورد بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک لە شارەکاندا چالاکی و بەرنامەی جیاواز ئەنجام دەدات. هاوڵاتییانی ئامەد سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سەر ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.
'تەواوی جیهان قەرزاری ڕۆژئاوایە'
هاووڵاتی بە ناوی عەبدوڵا ئەرکان، سڵاو لە بەرخۆدانی گەل لە ڕۆژئاوا کرد و گوتی: "گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ئەرکەکەی خۆی جێبەجێ دەکات و بەرخۆدان دەکات. پێویتسە گۆڕەپانی ئاسمانی لە دژی هێرشەکانی لەسەر ڕۆژائاوا بگیرێت. لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا مەدەنی و ڕۆژنامەوان شەهید دەبن. ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین. پێویستە خاوەندارێتی لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بکرێت. تەواوی جیهان قەرزاری ڕۆژائاوایە. لەبەر ئەمانە پێویستە جیهان خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکات".
'ئەم هێرشانە قبوڵ ناکرێن'
هاووڵاتی بە ناو فەرەح ئیشک ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کرد و گوتی: "دەمانەوێت هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا کۆتایی بێت. بۆ ئەوە داواکارییە لێرەین و ڕۆژئاوا دەپارێزین. هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا قبوڵ ناکرێت. ئەمە خاکی ئەوان نییە، خاکی گەلی ڕۆژئاوایە. ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین. ئیتر شەڕمان ناوێت، پێمان دەڵێن خوشک-برا بەڵام هێرش دەکەن. ئەمە قبوڵ ناکەین".
'بۆ ئاشتیی لە گۆڕەپانەکانین'
هاووڵاتی بە ناوی حەنەفی کایا گوتی: "بۆ ئاشتیی لە گؤرەپانین. پێش هەموو شتێک ئاشتییمان دەوێت. سلاو لە گەلی بەرخۆداری لە ڕۆژئاوا دەکە،. ڕۆژئاوا ڕێگەی تێکۆشانە بۆمان. وەک هەموو گەلان مافەکانمان دەوێت و تێکۆشانی بۆ دەکەین".
'خاوەنی ئەو خاکانە گەلی ڕۆژئاوایە'
هاووڵاتی بە ناوی حوسێن بارش ئاماژەی بەوەکرد کە بە هیچ جۆرێک هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا قبوڵ ناکەن و گوتی: "ڕاوەستاندنی هیرشەکان لەسەر ڕۆژائاوا لە گۆڕەپانین. لە ڕۆژئاوا هێرشی سەر مەدەنی دەکەن. ناتوانن بە بۆمبارانکردن گەلی کورد لە ناوبەرن. لە ڕابردوودا سەدام و ئەسەد ئەوەیان کرد بەڵام سەرکەوتوونەبوون. ئەم خاکە خاکی ئێوە نییە. خاوەنی ئەم خاکە گەلی ڕۆژئاوایە. دەمانەوێت کۆتایی بەم کۆمەڵکووژییانە بێت".