هەبەدەهە لە کۆجاعەلی چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سینان دێرسیم سەر بە هەبەدەهە لە کۆجاعەلی دژی کارگەیەکی فاشیستان چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی سینان دێرسیم سەر بە هەبەدەهە لە کۆجاعەلی دژی کارگەیەکی فاشیستان چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی سینان دێرسیم سەر بە بزووتنەوەی شۆڕشێگڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند: لە 19ی شوباتدا کارگەیەکی سەر بە فاشیستانمان لە کۆجاعەلی کردە ئامانج. ئێمە ئەم چالاکییەمان بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان و ڕاگرتنی هێرشی لەناوبردن و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوە.
کاتژمێر ٢٣ی شەوی ١٩ی شوبات لە هەرێمی پیشەسازی لە دیلۆڤا چالاکیەکەمان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کارگەی لایەنگری فاشیستان بە هێرشی سابۆتاژی هێزەکانمان بە تەواوی هەڵوەشایەوە.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: "بۆ شکاندنی گۆشەگیری و ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێمە لە هەموو شوێنێکدا بەردەوامین لە کار و چالاکییەکانمان و هەموو ئامانجەکانی دوژمنی فاشیست لە بەر دەستی ئێمەدایە."