هەبەدەهە لە شاری سێرت چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی نوبار ئۆزانیانی هەبەدەهە لەدژی بارهەڵگرێک کە لۆجیستیکی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەگواستەوە بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی نوبار ئۆزانیانی هەبەدەهە لەدژی بارهەڵگرێک کە لۆجیستیکی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەگواستەوە بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی تیمی نوبار ئۆزانیانی هەبەدەهە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو رۆژێک پلان و بانگەشەی داگیرکردنی رۆژئاوا بڵاودەکاتەوە. بە کوشتن، بۆردومان و کۆمەلکوژی هێرشەکانی بەردەوامە. دەڵێت، لە بچوکترین هەلدا رۆژئاوا داگیر دەکات و شۆڕشی رۆژئاوا لەناودەبات! ئێمە لە بەرانبەر ئەو پلانە داگیرکەرانە بێدەنگ نەبووین و بێدەنگ نابین. لە پشتەوە لە سوپای داگیرککەری تورک دەدەین و خۆزگەکانیان لە قۆڕگیاندا دەمێنێتەوە.
ئێمە وەک تیمی نوبار ئۆزانیانی هەبەدەهە لە ٣٠ی ئاب کاتژمێر ٢٢:٥٠، لەدژی بارهەڵگرێکی لۆجیستیکی سوپای داگیرکەر لە سێرت چالاکیمان کرد. بارهەڵگرەکە کە کەلوپەلی سەربازی بارکردبوو، بە بۆمبی دەستی کرایە ئامانج. دوای چالاکیەکە هێزەکانمان بێزیان لە هەرێمەکە دوورکەوتنەوە."
ف.ق