هەبەدەهە لە ئامەد لە ٣ شوێن چالاکی ئەنجامدا

کۆمیتەی هەبەدەهەی کوردستان لە ٣ هەرێمی جیاوازی ئامەد لە یەککاتدا چالاکی ئەنجامدا. کۆمیتەکە داوای کرد خاوەنداریکردن لە گەریلا و بەرخۆدانی زیندانەکان بکرێت.

کۆمیتەی تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید سیناندا لە ٢٤ی ئایاردا لە دوو کاتژمێری شەودا لە ٣ هەرێمی جیاوازی ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.

هەبەدەهە لەبارەی چالاکیەکان ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

"٢٤ی ئایار لە ئامەد لەدژی باڵەخانەی پۆلیس چالاکی بۆمبەیی ئەنجامدراوە. دەوڵەتی تورک ترسی لێنیشت و بە دەیان پۆلیسی لە ناوچەکە بڵاوەی پێکرد  و دەڤەرەکە ماوەیەک لە رووی هاتوچۆوە داخرا.

٢٤ی ئایار لە کاتژمێرەکانی شەودا لەدژی خاڵی پاراستنی زیندانی ئامەد، ئەندامانمان بە بۆمبی کاریگەری چالاکیان ئەنجامدا. دواتر دەوروبەری زیندانەکە گەمارۆدرا و زیانەکانی دوژمن نەزانرا.

٢٤ی ئایار لە کاتژمێرەکانی شەودا ئەندامانمان رێگەی زیندانەکەیان داخست و ماوەیەک هاتوچۆ نەما."

هەبەدەهە باسی ئەوەی کرد کە چالاکیەکانیان بۆ پشتگیریکردنە لە بەرخۆدێنرەکانی زیندانەکان و داوای لە گەل و هەڤاڵان کرد، ئەرکی خۆپاراستن بەجێبهێنن. هەبەدەهە باسی ئەوەشی کرد کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە و ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە و هەموو شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدراوە.

ف.ق