ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به بۆنه‌ی ساڵیادی ٣ی ئاب رۆژی جینۆساید له دژی ئێزدییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی چه‌ته‌كانی داعش كه له دژی ئێزدییه‌كان ئه‌نجامیاندا ٨ ساڵ تێپه‌ڕبوو. چه‌ته‌كانی داعش له شه‌نگال زیاتر له ٥ هه‌زار كوردی ئێزدیان كوشت، به هه‌زاران كه‌سیان به دیل گرت، به هه‌زاران منداڵ و ژنیان رفاند و به هه‌زاران كه‌سیان ناچار به كۆچكردن كرد".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"مێژووی ئێزدیانه به ئازار و فه‌رمان نوسراوه‌ته‌وه. داعش فه‌رمانی ٧٤ هه‌مینی له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدا. كوردانی ئێزدی له مێژووی خۆیاندا به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی گوشار و كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌ته‌وه، دوایین كۆمه‌ڵكوژی له ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦ دا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مافهانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك "جینۆساید" ناسێندرا. كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له راپۆرته‌كانی رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له خانه‌ی ‘تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی‘ پۆلێن ده‌كرێت.
ئێزدییه‌كان كه یه‌ك له گه‌له كۆنه‌كانی ئه‌م خاكه‌ن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه، خۆڕاگرییان كردووه و به پێداگرییه‌وه ئایین، كو‌لتور و ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان پاراستووه. گه‌لی ئێزدی ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن چه‌ندین توێژ و لایه‌نه‌وه رووبه‌ڕووی هێرشی به‌م جۆره ده‌بنه‌وه و رێكخستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان به فه‌رمی ناناسرێت. ئێمه هێرشه‌كانی سه‌ر ئێزدییه‌كان كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كران شه‌مه‌زار ده‌كه‌ین و پشتگیری له تێكۆشانی هه‌بوونی گه‌لی ئێزدی ده‌كه‌ین. ده‌بێت توركیا كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان وه‌ك جینۆساید قه‌بوڵ بكات و ده‌ست له سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن و هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال هه‌ڵبگرێت. ده‌بێت ئه‌و ئێزدیانه‌ی دوای كۆمه‌ڵكوژی ناچاربوون به‌ره‌و توركیا كۆچ بكه‌ن، بتوانن به پارێزراوی به‌رده‌وام بن له ژیان. بۆ رزگاركردنی ژنان و منداڵانی ئێزدی كه هێشتا له ده‌ست داعشدان، ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا كاری بۆ بكرێت.
ئێمه له هه‌شته‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال دا رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێزدیداین و هه‌موو ئه‌و ئێزدیانه‌ی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا ژیانیان له‌ده‌ستدا به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه".
هـ . ب