ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی به‌رده‌وامه و سوپای توركی داگیركه‌ریش گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت. له‌چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا كه به ئازایه‌تی و پێداگری زۆره‌وه به‌رده‌وامه، ١١ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. سیستمێكی كامێرای چاودێری و خێمه‌یه‌ك تێك‌شكێنران و گورز له خێمه‌یه‌كی دیكه‌ش وه‌شێنرا.
هه‌په‌گه هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا، تۆمه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌ی له‌باره‌ی كوژرانی محه‌مه‌د میرزا، ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و ڕووداوه‌وه نییه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئه‌م زانیارییانه خراوه‌ته‌ڕوو:
هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٤٠، کاتێک داگیركه‌ران لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی كه‌وته جموجۆڵه‌وه، بە چەکی قورس كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا داگیرکەرێك سزا درا.
٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، خێمه‌یه‌كی داگیرکەران و سیستمێكی کامێرای چاودێری كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا سیستمی کامێرای چاودێرییه‌كه تێكشێكنرا و خێمه‌كه له‌ناوبرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە به‌ڕێوه‌چوو.
٢٨ی تهمووز كاتژمێر ٨:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی له جموجۆڵدا بوون به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران.
٢٨ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٠٠، لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک سه‌نگه‌رێكی داگیرکەران كرایه ئامانج و ٢ داگیرکەری ناو سه‌نگه‌ره‌كه سزا دران.
٢٨ی تەمووز کاتژمێر ١٣:١٠ خولەک، به چەکی قورس خێمه‌یه‌كی داگیرکەران لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی کرایه ئامانج. ئەو خێمه‌یه له‌ناوبرا و ٢ داگیركه‌ری ناو خێمهكهش سزا دران.
٢٨ی تەمووز کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەک ، کاتێک داگیركه‌ران لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی كه‌وته جموجۆڵه‌وه، بە چەکی قورس كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا داگیرکەرێك سزا درا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.
٢٨ی تەمووز کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک، کاتێک داگیركه‌ران لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی كه‌وته جموجۆڵه‌وه، بە چەکی قورس كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا دوو داگیرکەر سزا دران. هاوكات بە تاکتیکی نیشانشكێنی له داگیرکەران درا و داگیرکەرێکی دیکە سزا درا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئه‌نجامدرا.
٢٨ی تەمووزدا، لە کاتژمێر نێوان ١٩:١٠ بۆ ١٩:٢٠، ئه‌و داگیرکەرانەی کە لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی له جموجۆڵدا بوون و هه‌وڵیان ده‌دا جێگیر ببن، كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا ٣ داگیرکەر بریندار بوون.
٢٩ی تەمووز، لە کاتژمێر ٠١:١٠ تاكوو ٠٢:٣٠، له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی هه‌لیکۆپتەرێک كه‌وته جموجۆڵه‌وه. هێزه‌كانمان دوو جار به چه‌كی قورس له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هاتنه ده‌ست.
ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیرکەر ئه‌نجامیان دا
ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی تەمووز، گۆڕه‌پانی گۆلکای سه‌ر به مەتینا جارێک، گۆڕه‌پانه‌كانی گوندی گرێ، گوندی سێدارە و گوندی سەراڤی سه‌ر به هه‌رێمی گارێ ٤ جار و به‌گشتی ٥ جار بە فڕۆکەی شه‌ڕ بۆردومان کران.
ناوچەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا دەیان جار بۆردومان کران.
هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به کوژرانی محه‌مه‌د میرزا-وه نییه
په‌ده‌كه سه‌باره‌ت به كوژرانی محه‌مه‌د میرزا، كه ڕۆژی ٢٣ تهمووز ڕوویداوه، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و بزوتنه‌وه‌كه‌مانی به به‌رپرسیاری كوژرانی تۆمه‌تبار كرد. وه‌ك هه‌په‌گه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به ڕووداوێكی له‌و شێوه‌یه نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراو بوونی نییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ڕووداوه به بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه ببه‌ستنه‌وه و ئه‌وه كاره‌ش به‌مه‌به‌ست ده‌كرێت.
ژ.ن