ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری ٢٤ی كاتژمێری ڕابردووی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ری بۆسه‌ر ناوچه‌كانی به‌رخۆدان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌مجۆره‌یه:
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به‌شێوازی شه‌ڕ له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕه‌پان و زێر زه‌وی، تاكتیكی داهێنه‌رانه‌ی گه‌ریلا، گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌ده‌ن. گه‌ریلا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا گورزی قورسیان له سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاندوه. له‌و چالاكییانه‌دا، ١٢ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش بریندار بوو. هاوكات سهرنگهرێك و چه‌كێكی ئه‌ی ٤ له‌ناوبرا. گورزیش له حه‌فاره‌یه‌ك و ٤ سه‌نگه‌ر وه‌شێنرا.
زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان و هێرشه‌كانی سوپای تورك به‌مجۆره‌یه:
هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٣٠ی تەمووز، کاتژمێر ٠٤:٠٠ و ٠٤:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی هێزەکانمان دوو جار بە چەکی قورس له داگیرکەرانیان دا و له ئه‌نجامدا داگیرکەرێك سزادرا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٣٠ی تەمووز، کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس داگیرکەران كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا داگیرکەرێک بریندار بوو. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٣٠ی تەمووز، کاتژمێر ١٠:١٥ خولەک، له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی، گورز له سه‌نگه‌رێكی داگیرکەران وه‌شێنرا.
٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەران بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک كرانه ئامانج و له ئه‌نجامدا داگیرکەرێك سزادرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٣٠ی تەمووز، کاتژمێر ١٤:١٥ ، له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی گورز له سه‌نگه‌رێكی داگیركه‌ران وه‌شێنرا.
٣٠ی تەمووز کاتژمێر ١٤:٥٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی به چالاكی نیشانشكێنی له داگیرکەران درا و له ئه‌نجامدا داگیرکەرێك سزا درا.
٣٠ی تەموز کاتژمێر ١٦:٤٠ خولەک، لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس له ٢ سه‌نگه‌ری داگیرکەران درا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
هه‌رێمی زاپ:
٣٠ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٤٠، هێزەکانمان لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی قورس له سه‌نگه‌ری داگیرکەران دا. به‌چڕی ئه‌و سه‌نگه‌ره كرایه ئامانج و له ئه‌نجامدا سه‌نگه‌ره‌كه و چەكێكی ئه‌ی ٤ له‌ناوبران، ٣ داگیرکەری ناو سه‌نگه‌ره‌كه سزا دران. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
٣١ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٠٠، کاتێک حه‌فاره‌یه‌ك ده‌یویست سەنگەرەکانمان لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی سیدا بڕوخێنێت، بە چەکی قورس له حه‌فاره‌كه درا.
هەرێمی مه‌تینا:
سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٩ و ٣٠ی تەمووز بە هاوکاری هێزەکانی پەدەکە لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ دژی هێزه‌كانمان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد. ئه‌و داگیرکەرانەی دەیانویست لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدان جێگیر ببن، لە ٣٠ی تەمووزدا تیمە گەڕۆکەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری خۆیانه‌وه. تیمه گه‌ڕۆكه تایبه‌ته‌كانمان سه‌نگه‌رێك، كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی تێدا بوو، كرده ئامانج. له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزا دران. یه‌ك له‌و داگیركه‌رانه ئه‌فسه‌رێكی باڵا بوو، كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌كرد. هاوكات بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیركه‌رێك سزا درا. پاشان بە چەکی قورس له داگیركه‌ران درا و له‌وێ ٣ داگیرکەر سزادران. لەو چالاکییانەدا ٦ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر کوژران، سوپای تورک بە هاوکاری هێزەکانی په‌ده‌كه كوژراوه‌كانی له ڕێگه‌ی زه‌مینیه‌وه له گۆره‌پانه‌كه گواسته‌وه.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر
٣٠ی تەمووز، ٥ جار گۆڕه‌پانه‌كانی گوندی مهیرۆک و خێره‌ی سەر بە هه‌رێمی گاره، ٤ جار گۆڕه‌پانه‌كانی گۆشین و سینه‌ی سه‌ر به خواکورک، بە گشتی ٩ جار لەلایەن فڕۆکەی شه‌ڕه‌وه بۆردومان کران.
ده‌یان جار هه‌رێمی زاپ، هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران كران.
ژ.ن