هه‌په‌گه‌: ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه‌

گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ ٧ چالاكیدا ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ریان سزادا. سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه‌ مینێكی پێوه‌ لكێنرابوو، له‌ناوبرا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، " گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌ سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ گیانبازییه‌ی شه‌هیدانی نه‌مرامان بونیادیان ناوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر جموجۆڵی داگیكه‌ریی سوپای توركی داگیركه‌ر، به‌رخودانێكی مێژوویی ده‌كه‌ن. هێزه‌كانمان له‌ دژوارترین هه‌لومه‌رجدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ بێ دوودڵی ده‌چنه‌ سه‌ر داگیركه‌ران، گورزی قورس له‌ داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن. له‌ ٧ چالاكی هێزه‌كانماندا ٦ داگیركه‌ر سزادراون، داگیركه‌رێكیش برینداركراوه‌. له‌ هه‌مان كاتدا سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه‌ مینی پێوه‌ لكێنرابوو له‌ ناوبرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٣ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، ٨ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٥٩ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.

چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٠:٠٠ كاتێك داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا بچنه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبوون له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به‌ سابوتاژ له‌واندرا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٣:٠٠ كاتێك داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا بۆردومان بكه‌ن، هێزه‌كانمان به‌ سابوتاژ له‌ داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٥:٠٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان سیستمی كامێرای حه‌راری كه‌ مینی پێوه‌لكێنرابوو له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید فه‌لاتی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، به‌ شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ له‌ ناویان برد.

له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م داگیركه‌ران كاتێك هه‌وڵیاندا له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید خورسی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا سیستمێكی كامێرا جێگیر بكه‌ن، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌وانیان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌. كاتژمێر ١٨:٠٠ به‌ تاكتیكی نیشانشكێن و به‌ چه‌كی سوك لێیاندان. له‌وێ داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.

له‌٧ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠١:٥٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید خورسی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجایان دا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی خواكورك:
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ٠٨:٣٠ له‌ خواكورك تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ده‌روێشیاندا.
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٦:٠٠ له‌ خواكورك تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید شاهانیاندا. له‌ ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران. هێزه‌كانمان هه‌روه‌ها به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا كه‌ ویستیان به‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستوه‌ردان له‌ گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن. 
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی:
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ١٢ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. 
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شه‌هید خورسی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شه‌هید باهۆز و شه‌هید سه‌رخۆبون له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شه‌هید ئاگر له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ١١ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌لوپه‌لی پلاستیك و لاستیكی ئۆتۆمبێلی سوتاند و هه‌ڵیدایه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ شه‌هید باهۆز. له‌ رێگه‌ی ئامێری هه‌واوه‌ دوكه‌ڵه‌ كیمیاییه‌كه‌ و گازی ژه‌هراوی نارده‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر: 
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی گوندی یه‌ك ماڵ و گۆڕه‌پانی ئه‌رگه‌نێ و ده‌شتی كافیای گاره‌، شاخی هیوا ودۆڵی شه‌هید مونزوری قه‌ندیل ٨ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. 
له‌ ٦ و ٧ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید فه‌داكار، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی هه‌كاری ٥٩ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران. 
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و شاخی ئێف ئێم به‌ ده‌یان جار به‌ كاتیوشا، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدیدا سوڕایه‌وه‌.
هێرشه‌كانی ئێران به‌ هاوه‌ن و كاتیوشا
له‌ ٦ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ خواكورك هێزه‌كانی ئێران به‌ كاتیوشا و هاوه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانی به‌ربزین و هۆرنی گۆشینیان بۆردومان كرد".
هـ . ب