هه‌په‌گه: ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران
چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش بریندار كرا.
چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش بریندار كرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په له باره‌ی شه‌ڕه‌وه ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له به‌رامبه‌ر جموجۆڵی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیست گه‌ریلاكانی ئازادی بێ پسانه‌وه درێژه به به‌رخودانی مێژوویی خۆیان ده‌ده‌ن. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان تاكتیكه‌كانی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ به وه‌ستایی به‌كارده‌هێنن. له‌و چالاكیانه‌دا ٧ سه‌ربازی داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
سوپای كۆماری توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان ٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١١ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٣٥ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرد.
زانیاری له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٢ی تهمموز كاتژمێر ١٠:١٥ داگیركه‌ران كاتێك كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد بێن، هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له‌وانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٢ی تهمموز كاتژمێر ١١:٠٠دا كاتێك كه داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به تانكه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید ئومێد بێن، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا پرش و بڵاوبوونه‌وه.
له ٢٢ی تهمموز كاتێك كه هه‌لیكۆپته‌رێك ویستی سه‌رباز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ دابه‌زێنێت، هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له ههلیكۆپتهریاندا. هه‌لیكۆپته‌ر به بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ربازه‌كانی دابنێت، له گۆڕه‌پانه‌كه دووركه‌وته‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌ڕی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌ش
له ١٧، ١٨ و ٢٢ی ته‌مموزدا داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه سێ جار به نیشانشكێن گولـله‌باران كران و ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٢ی تهمموز داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه ٢ جار كرانه ئامانج. له‌و چالاكیانه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا و داگیركه‌رێكیش برینداربوو.
داگیركه‌ران كه له ٢٢ی تهممزدا له ٠٩:١٥دا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم كه‌وتبوونه جموجۆڵه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٢ی تهمموز كاتژمێر ١٢:٠٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به بۆمبی گاز بۆردومان كران. كاتژمێر ١٢:٣٠ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ پێشڕه‌وی بكه‌ن به چه‌كی سوك و بۆمی ده‌ستی گورزیان لێدرا. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه، داگیركه‌ران تا ئاستێك كشانه‌وه.
له ٢٢ی تهمموز كاتژمێر ٠٠:٣٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی نیشانشكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٢١ی تهمموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی هه‌كاری، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شه‌هید ئومێد ٨ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٢٢ی ته‌ممو له شاخی هه‌كاری، كوڕه‌ژارۆ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی جموجۆڵی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بینرا.
له ٢٢ی تهمموز ده‌وروبه‌ری ئاوی زاپ، چه‌مچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی، گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٢٢ی تهمموز گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، شاخی هه‌كاری، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٣٥ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران".
هـ . ب