هه‌په‌گه‌: به‌ پاڵه‌وانی شه‌ڕیانكرد، به‌ قاره‌مانی شه‌هیدبوون

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی سێ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، "هه‌موو شتێكی خۆیان به‌خت كرد و ژیانیان له‌ پێناو دۆزی ئازادی و هه‌بوونی گه‌لان دانا. ده‌روێشانه‌ ژیان، به‌ گیانبازی تێكۆشان، به‌ پاڵه‌وانی شه‌ڕیان كرد و به‌ قاره‌مانی شه‌هیدبوون".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی بابه‌ته‌كه‌ ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌یدا:

" تێكۆشانی ئازادی كوردستان رێكردنێكی بێ پسانه‌وه‌ی ئازادییه‌ كه‌ به‌ ره‌نج و خوێنی شه‌هیدانی نه‌مرمان سازكراوه‌. میراتی شكۆمه‌ندانه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌ كه‌ له‌ ره‌وتی مێژوودا له‌لایه‌ن به‌رخودێره‌كانه‌وه‌ له‌ دژیی سته‌م ئافرێنراوه‌، به‌ فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ كه‌سایه‌تی گه‌لی كورددا جارێكی تر به‌رجسته‌ بووه‌ته‌وه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ كوردستان هێرشی هه‌ره‌ دژوار له‌ دژی مرۆڤایه‌تی ده‌كرا و گه‌له‌كه‌مان گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی نكۆڵی له‌ خۆی بكات، رێبه‌ر ئاپۆ و رچه‌شكێنان ئه‌م ره‌وته‌ی مێژوویان گۆڕی، نمونه‌یه‌كی كه‌متر بینراوی ئازایه‌تییان نیشان دا. رێپێوانی ئازادی كه‌ به‌ گروپێك له‌ شۆڕشگێڕان ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ گۆڕدراوه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌ رووی ملیۆنان مرۆڤی كردووه‌ته‌ ئازادی و بووه‌ته‌ هیوای گه‌لانی بنده‌ست. تێكۆشانی ئێمه‌ نرخه‌ پیرۆزه‌كانمان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ ته‌نگ و چه‌ڵمه‌ی و دژواری قورس ئافرێنراون، بوونه‌ به‌رهه‌می هه‌ر دڵۆپێك خوێنی قاره‌مانانی گیانبازی كوردستان.

هاوڕێیانمان ئه‌حمه‌د، جه‌میل و روبار كه‌ رۆڵه‌ی هه‌ر  بژارده‌ و به‌نرخی گه‌لانی كورد و عه‌ره‌ب بوون، بۆ یه‌كێتی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ژیانی ئازاد و یه‌كسان گیانی خۆیان به‌خشی. هه‌موو شتێكی خۆیان به‌خت كرد و ژیانیان له‌ پێناو دۆزی ئازادی و هه‌بوونی گه‌لان دانا. ده‌روێش ئاسا ژییان، به‌ گیانبازی تێكۆشان، به‌ پاڵه‌وانی شه‌ڕیان كرد و به‌ قاره‌مانی شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان ئه‌حمه‌د، جه‌میل و روبار له‌ نمونه‌ هه‌ر بژارده‌كانی ژیانی جه‌نگاوه‌ری و به‌ رۆحی فیدایی بوون. له‌ سه‌ره‌تادا له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ نرخیان، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لانی كورد و عه‌ره‌بمان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تێكۆشانی هاوڕێیانمان بگه‌یه‌نینه‌ سه‌ركه‌وتن.

زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: ئه‌حمه‌د روبار

ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئه‌ردۆغان

شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری

ناوی دایك- باوك: فاتمه‌- حوسنو

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

 

 

 

ناسناو: جه‌میل جودی

ناو و پاشناو:  محه‌مه‌د ته‌ها

شوێنی له‌دایكبوون: دێره‌زور

ناوی دایك- باوك: یوسرا - زه‌كه‌ریا

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ئایاری ٢٠٢٢/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

 

 

ناسناو: روبار باتمان

ناو و پاشناو: عومه‌ر ئورهان

شوێنی له‌دایكبوون: ئێلیح

ناوی دایك- باوك: سه‌یران- ماهسون

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: حوزه‌یرانی ٢٠٢١/ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا

 

 

هـ . ب