هه‌په‌گه‌: داگیركه‌ران بۆمبی فۆسفۆریان به‌كارهێنا-نوێكراوه‌ته‌وه‌

سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ به‌رده‌م به‌رخودانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بێده‌ره‌تان و بێچاره‌ بووه‌ و زۆر جار چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌مجاره‌یان بۆمبی فۆسفۆری به‌كارهێنا.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

"گه‌ریلاكان كه‌ پشتیان به‌ میراتی به‌رخودانی گه‌وره‌ی رۆژووی مه‌رگی ١٤ی ته‌مموز به‌ستووه‌ و خاكی پیرۆزی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گیانبازانه‌ ده‌پارێزن، درێژه‌ به‌ به‌رخودانی مێژوویی خۆیان ده‌ده‌ن. سوپای تورك كه‌ تاوانباری شه‌ڕه‌ و ناتوانێت ئیراده‌ی هێزه‌كانمان كه‌ به‌ رۆحی جه‌نگاوه‌ری ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن تێكبشكێنێت، به‌ بۆمبی فۆسفۆر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی هێزه‌كانمان بۆردومان ده‌كات و جارێكی تر تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدا. سه‌رباری ئه‌و هێرشانه‌ش له‌ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ٨ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر ٢٠ جار له‌ دژی هێزه‌كانمان چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێنا، به‌ ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس، ٩ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیای بۆردومان كرد.

زانیاری له‌ باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كانه‌وه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ زاپ:

له‌ ١٠ی ته‌مموز كاتژمێر ١٢:٠٠ داگیركه‌ران ویستیان گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بۆردومان بكه‌ن. به‌ شێوه‌ی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران درا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ خواكورك:

له‌ ١٠ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٩:٣٠ له‌ دژی داگیركه‌ران له‌ شاخی شه‌هید ئاخین، هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ چه‌كی قورس چالاكیان كرد. له‌ ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا سه‌نگه‌رێك روخێنرا و دوو داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ١٠ی ته‌مموز كاتژمێر ١٦:٢٠ به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ شاخی شه‌هید شاهان درا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور:

١٠ی ته‌مموز كاتژمێر ٢٠:٤٠ له‌ دژی داگیركه‌ران له‌ قه‌ره‌قۆڵی كانی ماسی سوپای تورك كه‌ له‌ ناو خاكی باشوری كوردستاندایه‌ به‌ نیشانشكێن چالاكی كرا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ١٠ی ته‌مووز كاتژمێر ٠٨:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌ داگیركه‌ران درا كه‌ له‌ جموجۆڵدابوون و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ١١ی ته‌مموز كاتژمێر ٠٤:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ جێگیر بن به‌ نیشانشكێن چالاكی ئه‌نجامدرا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ١١ی ته‌مووز كاتژمێر ٠٥:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌راندرا و داگیركه‌رێك سزادرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:

له‌ ١٠ی ته‌مموز كاتژمێر ١٢:٥٠ سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران بۆمبی فۆسفۆر و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێنا.

له‌ ١٠ی ته‌مموز سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی جودی، شاخی شه‌هید پیردۆغان، شاخی ئێف ئێف و شاخی هه‌كاری ٢٠ جار به‌ چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.

له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا كه‌ هه‌ندێك چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنراون كه‌ ره‌نگی خۆڵه‌مێشیان هه‌بووه‌ و بۆنی ده‌رمانی خاوێنكردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگیان لێهاتووه‌.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ كاتیوشا، چه‌كی قورس و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:

له‌ ١٠ی  ته‌مموز گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی شه‌هید پڵنگ له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا و چه‌كی قورس به‌ده‌یان جار بۆردومان كران.

١٠ی ته‌مموز گۆڕه‌پانی گوندی گوزه‌ و دۆڵی شێرانه‌ی گاره‌ و گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌هید تێكۆشه‌ر قاره‌مان، سیدا، شه‌هید فه‌داكاری زاپ ٩ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".

هـ . ب