هه‌په‌گه: هه‌لیكۆپته‌رێكی تری سكۆرسكی خرایه خواره‌وه
سه‌رچاوه‌كانی هه‌په‌گه رایانگه‌یاند، كه هه‌لیكۆپته‌رێكی تری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له جۆری سكۆرسكی خراوه‌ته‌خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌په‌گه رایانگه‌یاند، كه هه‌لیكۆپته‌رێكی تری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له جۆری سكۆرسكی خراوه‌ته‌خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی هه‌په‌گه‌وه وه‌رگیراون، هه‌لیكۆپته‌رێك له جۆری سكۆرسكی 4ی ئه‌یلول كاتژمێر 23:50 له گۆڕه‌پانی شاخی ئامێدی خراوه‌ته‌خواره‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه زانیاری به‌رفراوان رابگه‌یه‌نێت.
هه‌په‌گه رایگه‌یاندبوو، كه 3ی ئه‌یلولیش له گۆڕه‌پانی سیدای زاپ هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی گورزی قورسی لێدراوه و كاتێك هه‌وڵیداوه له ناوچه‌كه دووربكه‌وێته‌وه، له گۆڕه‌پانی بارزان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هـ . ب