هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه له مه‌تینا شه‌هید بوون و ڕایگه‌یاند، "ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژه به هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌ده‌ین".
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد، كه له مه‌تینا شه‌هید بوون و ڕایگه‌یاند، "ئێمه جارێكی دیكه به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژه به هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌ده‌ین".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌باره‌ی ٣ گه‌ریلا كه له مه‌تینا شه‌هید بوون ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه:
"هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه هه‌موو هێزه‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا خستووه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه، به تێكۆشانی گیانبازی و به‌رخۆدانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه. هاوڕێیانمان ڤیان، سه‌رهه‌ڵدان و فەرهاد، كه پێشه‌نگی ئه‌م به‌رخۆدانه ئه‌فسانه‌ییه بوون، له‌و تێكۆشانه پیرۆزه‌دا شه‌هید بوون و ناوی خۆیان له مێژووی ئازادی گه‌له‌كه‌مان تۆمار كرد. ئه‌م هاوڕێ قاره‌مانانه‌مان، كه هه‌موو ساته‌كانیان به گه‌له‌كه‌مان به‌خشی، به كه‌سایه‌تی گیانبازی خۆیان، به تامهزۆرییان بۆ ئازادی، به هه‌وڵ و فیداكاری هه‌موو كات له تێكۆشانماندا یادیان ده‌كرێته‌وه و به زیندوویی ده‌هێڵرێنه‌وه.
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هاورێیانمان ڤیان، سه‌رهه‌ڵدان و فەرهاد ده‌كه‌ین و به‌ڵێنمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژه به هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌ده‌ین.
ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان به‌مجۆره‌یه:
ناسناو: ڤیان مێردین
ناو و پاشناو: له‌یلا ئهلچیئۆغڵۆ
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: ئه‌مینه-سه‌یفه‌دین
كات و شوێنی شه‌هید بوون:١ی ته‌مووزی ٢٠٢٣/ مه‌تینا
ناسناو: سه‌رهه‌ڵدان تێكۆشه‌ر
ناو و پاشناو: موراد ئاكیول
شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ
ناوی دایك و باوك: به‌سنا-سه‌فه‌ر
كات و شوێنی شه‌هید بوون: ١٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣/ مه‌تینا
ناسناو: فەرهاد بانه
ناو و پاشناو: بێهروز عوبه‌یدی
شوێنی له‌دایكبوون: بانه
ناوی دایك و باوك: زێڕین- عه‌بدوڵا
كات و شوێنی شه‌هید بوون: ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣/ مه‌تینا
ژ.ن