هه‌په‌گه‌: سكۆرسكیه‌ك خرایه‌خواره‌وه‌، گورز له‌ دوو سكۆرسكی وه‌شێنرا

له‌ ٢٠چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٤ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی و ٢ كامێرای حه‌راری تێكشكێنران. گورز له‌ ٢ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی و حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌:

"هێزه‌كانمان له‌ هه‌لومه‌رجی دژواردا به‌ پێرفۆرمانسی باڵا و به‌ رۆحێكی گیانبازی ئاپۆیی درێژه‌ به‌ به‌رخودانی هه‌ر شكۆدار و مێژوویی ده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌كه‌ن به‌ كرده‌وه‌ و تاكتیكی به‌هێزی گه‌ریلا له‌ ناو یه‌كدا به‌كارده‌هێنن و گورزی قورس له‌ داگیركه‌ران ده‌دات. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان خۆیان به‌ ئیراده‌ی ئاپۆیی به‌هێزكردووه‌ و به‌ به‌رخودانی خۆیان دیارییان كردووه‌، ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی دڕندانه‌ كه‌ له‌ مێژوودا هیچ نمونه‌یه‌كی نییه‌ ئه‌نجامی ده‌دات. سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی شكۆداری هێزه‌كانمان گه‌یشتووه‌ته‌ كۆتایی و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و دۆخه‌ رزگار بكات، هێرشه‌كانی خۆی له‌ چه‌مچۆ و سیدای زاپ به‌رفراوانتر كردووه‌. له‌ ٢ی ئه‌یلولدا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا، چه‌مچۆ و شه‌هید فه‌داكار.

گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌ پێشه‌نگایه‌تی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان ٢٠ چالاكیان كردووه‌. له‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م ٤ داگیركه‌ر سزادران، هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێكشكان. گورز له‌ ٢ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی و حه‌فاره‌یه‌ك درا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٦ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٧٩ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٣٢ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و به‌ سه‌دان جاریش به‌ كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كردووه‌.

زانیارییه‌كان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین:

له‌ ٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٨:١٠ كاتێك حه‌فاره‌كان ویستیان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به‌ مه‌به‌ستی داگیركاری رێگه‌ دروست بكه‌ن، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان له‌ حه‌فاره‌كانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا گورز له‌ حه‌فاره‌یه‌ك وه‌شێنرا و داگیركه‌ران ناچاربوون دروستكردنی رێگه‌كه‌ رابگرن.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی شكۆداری هێزه‌كانمان كۆتاییهاتووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و دۆخه‌ رزگار بكات، هێرشه‌كانی خۆی له‌ چه‌مچۆ و سیدای زاپ به‌رفراوانتر كردووه‌. له‌ ٢ی ئه‌یلولدا هێرشی كرده‌ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا، چه‌مچۆ و شه‌هید فه‌داكار. له‌ ٢ی ئه‌یلولدا به‌ شه‌و ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌ ٢٨ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٦٥ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ سه‌دان جاریش به‌ كاتیوشا بۆردومان كران. سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ هه‌لیكۆپته‌ر ٣٢ جار سه‌ربازی له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار دابه‌زاندووه‌. هێزه‌كانمان به‌ به‌هێزی له‌و هێرشه‌ به‌رفراوانه‌ی دوژمنیاندا. هێزه‌كانمان ٩ جار له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌ هێرشبه‌ره‌كان و هه‌لیكۆپته‌ره‌ سكۆرسكییه‌كانیاندا. كاتێك هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی ویستی سه‌ربازه‌كان دابه‌زێنێت، هێزه‌كانمان لێیاندا، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ هێشتا ١٠٠ مه‌تر له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دوورنه‌كه‌وتبووه‌وه‌ ته‌قیه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی ناوی له‌ناوچوو. تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌ هه‌مان كات گورزی قورسیان له‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی وه‌شاند. كاتێك داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه‌ هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس لێیاندان. له‌ ٣ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ٠٦:٠٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار بچن، هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌رانیاندا.

هێزه‌كانمان له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، سیدا، چه‌مچۆ و شه‌هید فه‌داكار به‌ شێوه‌یه‌كی گیانبازی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دوژمنیاندایه‌ و بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ نه‌مره‌كانمان دۆغان ژیركی، كاركه‌ر ئۆزگور و رۆژدا كۆتۆل كه‌ له‌و گۆڕه‌پانه‌دا شه‌هید بوون، چالاكی كاریگه‌رییان ئه‌نجامدا.

له‌ ٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٨:٥٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ریاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی  شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:

له‌ ٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٤٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كارییاندا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١:٢٠ سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم دایاننابوو له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌ گورزی لێدرا.

له‌ ٢ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ١٣:٣٠ سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه‌ داگیركه‌ران له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی جێگیریان كردبوو، له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌ روخێنرا.

له‌ ٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٩:٠٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كارییاندا و گورزی دژواریان لێدان.

له‌ ٢ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢٣:٠٠ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان به‌ تاكتیكی نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیان دا و دوو داگیركه‌ر سزادران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ٢ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا و شاخی جودی ٦ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:

له‌ ٢ی ئه‌یلولدا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سوڕانه‌وه‌.

له‌ ٢ی ئه‌یلولدا گۆرشه‌پانی به‌رخودانی سیدا، چه‌مچۆ، شه‌هید عادل و شه‌هید فه‌داكار ٣٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.

له‌ ٢ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ٧٩ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ٢ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم، چه‌مچۆ، شه‌هید عادل و سیدا به‌ سه‌دان جار به‌ كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.

كاره‌كانی دروستكردنی رێگه‌ و سه‌نگه‌ری شه‌ڕی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ هاوكاری هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی هه‌كاری به‌رده‌وامن".

هـ . ب