ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، هێلین ئومێد، بەشداربوو لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی میدیا خەبەر، نرخاندنی کرد بۆ پرسی ئیکۆلۆژی و سیاسەتی گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی.
هێلین ئومێد لە سەرەتای نرخاندنەکانی گوتی: "بەناوی هەڤاڵان و گەنجانەوە، بەناوی هاوڕێیانەوە، سڵاو و خۆشەویستی دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ. سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی کە ڕێبەر ئاپۆ تێیدا دەهێڵنەوە، ڕۆژەڤی سەرەکی گەلی کوردە. ئەم ڕۆژەڤە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکدەخەن و داوای ئازادکردنی دەکەن، لەسەر ئەم بناغەیە، ٢٥ ساڵە سەرهەڵدان دەکەن، بانگەواز دەکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بێ وچان تێدەکۆشن.
پێویستە بە پێداگرییەکی مەزنەوە بڵێین، ڕێبەر ئاپۆ واتە ڕاستی گەلی کورد، پێوستە وەها وەسف بکرێت، ئازادی جەستەیی وی وەک ئازادی گەلی کورد ببینرێت.
ڕێبەر ئاپۆ دەنگی ئازادی گەلی کوردە بۆ ئێمە و بەرخۆدانەکەمان، ئیرادە و هەبوونی گەلی کوردە، دەبێت بەم جۆرە نرخاندن بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکرێت، هەروەها بەم چەشنە تێکۆشان بەڕێوەبچێت".
"پێویستە هەمووان بەشداربن لە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی"
لەدرێژەی نرخاندنەکانیدا، هێلین ئومێد تیشکی خستە سەر سیاسەتی قڕکردنی سرووشت، ئاماژەی بەوە کرد، ئەم سیاسەتە دوو ڕەهەندی هەیە، گوتی: "ڕەهەندی یەکەم، هێرشی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستەمی باڵادەستی سەرمایەدارییە لەپێناو وێرانکردنی ژینگە و وێرانکردنی ئیکۆسیستەم. ڕەهەندی دووەم، سیاسەتی قڕکردنە لە کوردستان و تورکیا، ئەم ڕاستییەش دوو ڕەهەندە، کاتێک پرسەکە پەیوەستە بە کوردستان و تورکیاوە، لە بەشە جیاوازەکانی جیهاندا بە شێوەی جیاواز گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
دەوڵەت_نەتەوەکان هەن، دەوڵەت_نەتەوەکان جوگرافیەکەیان دەپارێزن، بەڵام هیچ گرنگییەک نادەن بە ڕووبەری بژێوی گەل و نەتەوەکان و مرۆڤایەتی، ئەوان خۆشەویستی و ڕێزیان بۆ نیشتیمان نییە، ئەوان دز و داگیرکەرن، دەیانەوێت هەموو شتێک بگۆڕن بۆ قازانج. بۆیە جوانترین ناوچەکانی تورکیا خەریکە وێران دەبن. سڵاو بۆ ئەو دایکانە دەنێرم لەو ناوچانە دژی ئەم سیاسەتە تێدەکۆشن. هەڵبەت تێکۆشانەکەیان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرمانە. من زۆر کاریگەردەبم کاتێک دەبینم دایکان باوەش دەکەن بە دارەکانی ئەو ناوچانە و دەیپارێزن، چونکە ئەو دارانە ژیان و ڕابردوو و دایک و پاشەڕۆژی ڕۆڵەکانیانە، تەنها دارێک نین، مەگەر غازی بەم ڕەنگە نەبوو؟ دەسپێکی بەرخۆدانی ناوچەی غازی پاراستنی دارەکان بوو. لەم کاتانەدا لە موغلا هێرش دەکرێت، ئەم هێرشانە سیاسەتی قڕکردنن، بەم ڕێگەیە دەیانەوێت مرۆڤایەتی لەنێو جڤاکی تورکی لەناوببەن، جڤاکی گوند جڤاکێکی سرووشتییە، ئەوانەی خاوەندارێتی لە دارەکان دەکەن، خاوەندارێتی لە مرۆڤایەتی دەکەن، پەیوەندییەکی دیالەکتیکی لەم جۆرەیە هەیە، کاتێک سرووشت و مرۆڤ دەبنە یەک پارچە".
هێلین ئومێد ڕایگەیاند، تێکۆشانی ئیکۆلۆژی تەنها ئامانجی هەوایەکی پاکژ نییە، بەڵکو تێکۆشانە بۆ پاشەڕۆژ، تێکۆشانێکی گەردوونییە بۆ ڕزگارکردنی جیهان، گوتی: "بەهەمانشێوە گۆڕەپانێکی وڵاتپارێزییە، تێیدا بەرگری لە ڕابردووی خۆت دەکەیت. هەروەها تێکۆشانێکی لۆکاڵی و گەردوونییە. پێویستە هەموو شۆڕشگێڕ و دیموکراتیک و کەسانی بەرپرسیاری تورکیا، هەموو وڵاتپارێزان، هەموو ئەوانەی پاشەڕۆژێکی گەشیان دەوێت، ئەوانەی خوازیاری هەوایەکی پاکژن، ڕووبکەنە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی. دەبێت بەشدارییەکی بەرفراوان لەم تێکۆشانەدا بکرێت. بەتایبەت پێویستە مرۆڤ دژی هێرشەکانی سەر کوردستان بوەستێتەوە، سیاسەتەکەیان لە کوردستان تۆزێک جیاوازترە، لەوێ لەسەر بناغەی کۆچی زۆرەملێی گەلی کورد و بێ وڵاتکردنی کوردان سیاسەت بەڕێوە دەبەن. لە تورکیا لەسەر بناغەی بەکرێدانی ئابووریە. ڕاستییەک لە تورکیا هەیە، ئەم وڵاتە بە قەیرانێکی ئابووری قووڵ تێدەپەڕێت. ئەمەش فاشیزم دڕندەتر دەکات، بۆیە دەخوازێت دەستبەسەر دەسکەوتی ڕەنجدەران و گەلان و گوندنشیناندا بگرێت. لەسەر ئەم بناغەیە، پێویستە هەمووان بێنە نێو ئەم تێکۆشانە. بێگومان پێویستە کچان و گەنجان دەسپێشخەری ئەم تێکۆشان بن، دەبێت وەها بکرێت، ئەوەی پێویستی بە پاراستنە خودی پاشەڕۆژە".
"پەکەکە تەڤگەری گەنجانی ڕۆشنبیرە"
لە درێژەی قسەکانیدا، هێلین ئومێد سڵاوی نارد بۆ یەکەمین کۆنفرانسی گەنجانی پەکەکە، گوتی: "بۆ یەکەمجار کۆنفرانسی گەنجانی پەکەکە بەسترا، ئەمە ئاستێکی گرنگە، دڵنیام بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە بە پێداگری و جۆشوخرۆشی مەزنەوە، جێبەجێ دەکرێن.
دەکرێت زۆر شت بگوترێت دەربارەی ڕۆڵی تەڤگەری گەنجان لەنێو بەرخۆدانەکەمان، ڕێبەر سەبارەت بە گەنجان گوتی "بە گەنجان دەستمان پێ کرد، بە گەنجان سەردەکەوین"، پەکەکە لە سەرەتاوە وەک تەڤگەری گەنجان بەرخۆدانی کرد، ئەم تەڤگەرە لە کۆمەڵێک گەنجی ڕۆشنبیر پێکهات، هێشتاش پەکەکە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییەیە.
لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا، سەرەتاش بواری سەربازی، ئەوانەی پێشەنگایەتی تێکۆشانی جڤاکی دەکەن، تەڤگەری گەنجانی ئێمەیە. گەنجان ڕێگە ڕێنیشاندەرن، ڕۆح دەبەخشن، ڕێباز دەئافرێنن. بەم هۆیەوە، بڕیارەکانیان گرنگە.
بانگەواز لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەم، لە چوارچێوەی ئەم کۆنفرانسەدا، زیاتر یەکبگرن لەنێو تەڤگەری گەنجان و تێکۆشان بەگوڕتر بکەن".