لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، "ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە باکوری کوردستان و هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەردەوامە. لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ریۆ کە هەوڵی دەدا داگیرکەران بباتە مەتیان چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوەتی تێکشکێندرا".
هەپەگە لە بارەی چالاکی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە زانیاری بەرفراوانی بڵاوکردەوە. لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"لە هەرێمی مەتینا
" داگیرکەران هەوڵیان دەدا سەربازانیان بگەیەننە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری و لەوێ جێگیر ببن، ئەوان کەوتنە ژێر چاودێری تیمە گەڕۆکەکانمان. ١١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٤:٣٠ بە شێوازی سابۆتاژ لە ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری ریۆ درا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی تێکشکا و ١٢ داگیرکەر کە تیایدابوون سزادران. سوپای تورک تەنیا دانی بە کوژرانی ٢ سەربازی خۆیدا ناوە، ئەوانی دیکەی ئاشکرا نەکردووە. سوپای تورکی داگیرکەر ١٢ حوزەیران پاشماوەی ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکەی کۆکردەوە.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
لە بەرامبەر داگیرکەران کە روویان کردبووە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، ١٢ ی حەزەیران هێزەکانمان ٣ جار گورزیان لێوەشاندن.
لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە ١٣ی حوزەیراندا هێزەکانمان ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکرانیاندا.
داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم جێگیربن، لە ١٤ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٦:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٣ و ١٤ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی، لە مەتینا گۆڕەپانی گۆلکا، لە خواکورک گۆڕەپانی گۆشین، رۆست و سنین، لە شاخی گۆڕەپانی دەشتی کافیا و لە قەندیل گۆڕەپانی دۆڵی بۆڵێ ١٢ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
١٢ و ١٣ی حەزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە زاپ، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ قۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی بەهار، لە مەتینا شاخی هەکاری گوندی شێلازێ و گۆڕەپانی گۆلکا ٣١٨ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٣ی حوزەیراندا لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە زاپ، لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هەوڵیدا بە حەفارە سەنگەرەکانمان بڕوخێنێت".
هـ . ب