هەپەگە: ١٥ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و ٢ مۆبیس تێکشکێنران - نوێکرایەوە-
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. لە چالاکی گەریلاکاندا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون، سەنگەرێک و ٢ مۆبیس تێکشکێنران.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. لە چالاکی گەریلاکاندا ١٥ داگیرکەر سزادران، ٢ داگیرکەر بریندار بوون، سەنگەرێک و ٢ مۆبیس تێکشکێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان بە تاکتیکی گەریلایەتی سەردەنی نوێ و بە سەروەری تیمەکانی گەریلای گەڕۆک گورزی کاریگەری لە داگیرکەران دەوەشێنن. هێزەکانمان بە رۆحێکی فیدایی هێرش دەکەنە سەر دوژمن. لە چالاکی گەریلاکانماندا ١٥ داگیرکەری سزادراون و ٢ داگیرکەر بریندار بوون، سەنگەرێک و دوو مۆبیس تێکشکێنران. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر کەلوپەلی سەربازی داگیرکەراندا گرت.
لە هەرێمی ئاڤاشین
لە ٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٤:٣٠دا هێزەکانمان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. هەمان رۆژ سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر لەنیوان ١٠:٣٠ و ١٥:٣٠ بە چەکی کیمیای، تەقەمەنی و هەلیکۆپتەر هێرش کرایە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدان و بۆردومانکرا.
لە هەرێمی زاپ
٢٢ی نیسان داگیرکەران کە ویستیان نزیکەی سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید حەمرینی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین ببن، لە نزیکەوە بوونە ئامانجی هێزەکانمان. لە چالاکیەکەدا رێگە نەدرا داگیرکەران نزیک ببنەوە و داگیرکەرێک سزادرا و دەست بە سەر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گیرا.
٢٩ی نیسان داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی شەهید بەدرخانی سەر بە شەهید شاهین، لەلایەن تیمەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە. داگیرکەران کۆنتڕۆڵکران و هەمان رۆژ کاتژمێر ١٨:٣٠ لە چوار لاوە لێیاندرا. هێزەکانمان بە شێوازێکی شاراوە، لە دوو لاوە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە سەنگەرەکانی دوژمنیاندا. سەنگەرێک رووخێنرا، ٥ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە ویستیان دەستوەردان بکەن، لەلایەن باڵی سێیەم و چوارەمی گەریلاوە کرانە ئامانج، ٧ داگیرکەر سزادران. هەمان رۆژ سیستمی کامێرای مۆبیس لە هەریمەکە لەناوبرا.
لە ئەنجامی چالاکی سەرکەوتوانەی تیمەکانماندا، ١٢ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا. داگیرکەران دوای چالاکیەکە بە هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان بۆردومان کرد و لە کاتژمێرەکانی شەودا بە هەلیکۆپتەر بریندار و کوژراوەکانیان گواستەوە.
٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٣:٣٠ داگیرکەران ویستیان بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٤:٠٠ بە چەکی قورس هێزە داگیرکەرەکان کرانە ئامانج، لە چالاکیەکەدا ژمارەی بریندار و کوژراوەکانی دوژمن نەزانرا. دوای چالاکیەکە بە چڕی گۆڕەپانەکە بۆردومانکرا.
لە ٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانی یەژەئاستارمان لە دەورۆبەری سەنگەرەکانی شەڕ شەهید شاهین لە کورەژارۆ بە چەکی قورس دوژمنیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
لە ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی روبار لەلایەن هێزەکانمانەوە گولەبارانکران و سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنرا.
لە ٢٩ی نیسان کاتژمێر ٠٩:٣٠ داگیرکەران لە دەوروبەری کەڤرێکونی هەرێمی بەرخۆدانی ئەشکەوتنی برینداران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.
٢٩ی نیسان کاتژمێر ١٩:٣٠ بناری گردی زەنگلی هەرێمی گارە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.
٢٩ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٧:٠٠ و ٢٢:٣٠ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە گۆڕەپانەکانی گردی جوودی، شەهید کەنداڵ، شەهید زاگرۆس و شەهید شیلانی سەر بە هەرێمی زاپ بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران و بە فڕۆکەش ٦ جار بۆردومانکران.
٢٩ی نیسان لە بارەگاکانی سەر سنورەوە، گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، کونشکا، سیدا، ئەشکەوتی برینداران، چیارەش، شەهید جوودی و گردی ئۆرتێی زاپ بە ئۆپۆس تۆپبارانکران و ١٧ جاریش لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران."
ف.ق