هەپەگە: ١٩ داگیركەر سزا دران و ٦ هەلیكۆپتەریش پێكران -نوێكرایه‌وه
لەچوارچێوەی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاكانی هەپەگەدا، ١٩ داگیركەر سزا دران و ٦ هەلیكۆپتەریش زەبری لێدراوە.
لەچوارچێوەی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاكانی هەپەگەدا، ١٩ داگیركەر سزا دران و ٦ هەلیكۆپتەریش زەبری لێدراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل رایگەیاندوووە؛ لەچوارچێوەی بەرخۆدانی مێژووی گەریلاكانی هەپەگە دژ بە هه‌وڵه داگیركەریەكانی سوپای توركی داگیركەر لەهەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین ١٩ داگیركەر سزا دراون و ٦ هەلیكۆپتەریش زەبریان لێوەشێندراوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئه‌م بابه‌تانه باس كراون:
"چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی تیمه‌كانی گه‌ریلا پرۆفیشناڵهكانمان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. هێزه‌كانمان له چه‌په‌ره‌كانی شه‌ڕ به گیانی فیدایی ئاپۆیی خۆڕاگری ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا چالاكی به‌هێزیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گورزی قورس له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن. سوپای توركی داگیركه‌ر جارێكی تر به شێوازه‌كانی ناجوامێرانه گازی كیمیایی و ژه‌هر له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر تاوانی شه‌ڕیش ئه‌نجام ده‌دات له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌رخودانی مێژوویی و چالاكی به‌هێزی هێزه‌كانمان به‌رده‌وامه.
له‌چالاكی هێزه‌كانماندا ١٩ داگیركه‌ر كوژران، ٢ داگیركه‌ر برینداربوون، گورز له ٦ هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنرا و درۆنێك خرایه خوار.
له هه‌رێمی ئاڤاشین
له ٢١ی نیساندا كاتێك داگیركه‌ران ده‌یانویست به ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی ناوچه‌ی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ به ته‌قه‌مه‌نی بته‌قێننه‌وه، هێزه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌رێك سزادرا. هه‌مان رۆژ سهرلهنیوهڕۆ كاتێك داگیركه‌ران هه‌وڵیان ده‌دا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رخودانه‌كه سیستمی كامێرای حه‌راری جێگیر بكه‌ن، هێزه‌كانمان لێیان دا و له‌وێ داگیركه‌رێك سزا درا.
له ٢٣ی نیساندا كاتژمێر له نێوان٠١:٣٠ و ١٧:٠٠دا سوپای توركی داگیركه‌ر به ته‌قه‌مه‌نی له سه‌نگه‌ره‌كانی ناوچه‌ی به‌رخودانی وهرخهلێیاندا. له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر كاتێك هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان لێیان دان و داگیركه‌ران ناچاربوون هه‌ندێك بكشێنه‌وه.
له ٢٣ ی نیساندا به شه‌و سوپای توركی داگیركه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی بۆردومان كرد، هه‌وڵیدا سه‌ربازه‌كانی به هه‌لیكۆپته‌ر له ناوچه‌كه دابه‌زێنێت. هێزه‌كانمان له‌وێ گورزیان له هه‌لیكۆپته‌رێكی هێرشبه‌ر و هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شاند. ئه‌و ههلیكۆپتهرانهی گورزیان لێدرا ناچاربوون له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه.
له ٢٣ی نیساندا له كاتژمێر ٠١:٣٠دا هێزه‌كانی دوژمن ناوچه‌كانی شاخی روبار، شاخی جودی، شه‌هید كهنداڵ، شه‌هید یونس و شه‌هید زاگرۆسیان بۆردومان كرد و هه‌وڵیاندا به هه‌لیكۆپته‌ر سه‌ربازه‌كان له ناوچه‌كه دابه‌زێنن، هێزه‌كانمان له‌وێ له داگیركه‌رانیاندا. گورز له ٤ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی وه‌شێنرا و هه‌لیكۆپته‌ر ناچار بوون له گۆڕه‌پانه‌كه بكشێنه‌وه.
له هه‌رێمی زاپ
له ٢٢ی نیساندا كاتژمێر ١٥:٠٠ هێزه‌كانی یهژهئاستارمان له نزیكه‌وه به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا له ده‌وروبه‌ری شاخی ئارمانجی ناوچه‌ی چیا ره‌ش. له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران و له درۆنێكیش درا و درۆنه‌كه كه‌وته‌خواره‌وه.
له ٢٣ی نیساندا كاتژمێر ١٠:٥٠ و ١١:٥٠ هێزه‌كانمان دوو جار به سابۆتاژ له داگیركه‌ران له ناوچه‌ی به‌رخودانی شه‌هید جودییان دا. له‌و چالاكیانه‌دا لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٣ی نیسان له سه‌رله‌به‌یانیدا سوپای توركی داگیركه‌ر ویستی له رێگه‌ی زه‌مینیه‌وه بكه‌وێته ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران. هێزه‌كانمان له‌وێ به به‌هێزی له داگیركهرانیادا و له‌و چالاكیانه‌دا ١٠ داگیركه‌ر سزادران و ٢ داگیركه‌ر برینداربوون.
٢٣ی نیسان كاتژمێر ١٨:٣٠ داگیركه‌ران ویستیان له شاخی روبار جێگیر بن، به تاكتیكی نیشانشكێن كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان و داگیركه‌رێك سزا درا.
له ٢٣ی نیساندا كاتێك به شه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی دوژمن ویستیان له شاخه‌كانی روبار و شه‌هید كه‌ندال بنیشنه‌وه، هێزه‌كانمان لێیاندان. له ئه‌نجامی هاتنه ده‌ستی هێزه‌كانمان هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچار بوون له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه.
٢٣ی نیسان كاتژمێر ١٠:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له‌و هێزانه‌ی دوژمن كرد كه له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید شاهین ده‌جوڵانه‌وه و له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
٢٣ی نیسان كاتژمێر ٠٨:٣٠ و ١٢:٠٠ له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی ئۆرتێ له هه‌رێمی شاخی كاركه‌ر به چه‌كی قورس له داگیركه‌راندرا. ئه‌و ئامانجانه‌ی له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا ده‌ستنیشان كرابوون، گورزی قورسیان لێدرا.
٢٣ی نیسان له كاتژمێره‌كانی سه‌ر له‌به‌یانی سوپای توركی داگیركه‌ر به ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی و كیمیایی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی له شاخی شه‌هید جودی و هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی سه‌رده‌م له كوڕهژارۆی سه‌ر به هه‌رێمی به‌رخودانی سه‌رده‌می كاركه‌ر بۆردومان كرد.
هێرشی داگیركه‌ران له زه‌مین و ئاسمانه‌وه به‌رده‌وامه
٢٢ی نیسان كاتژمێر ٢٣:٠٠ ناوچه‌ی زاپ و هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی سه‌رده‌می كوڕه‌ژارۆ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٣ی نیسان به شه‌و له هه‌رێمی زاپ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له شاخی جودی، ئه‌شكه‌وتی برینداران، شاخی روبار، كوڕه‌ژارۆ، شاخی جه‌هه‌ننه‌م و چیاڕه‌شی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا جموجۆڵی هه‌لیكۆپته‌ر ئه‌نجامدرا. هه‌مان رۆژ ناوچه‌ی شه‌هید شاهین به هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێرش بۆردومان كرا.
له ٢٣ و ٢٤ی نیساندا گۆڕه‌پانی شاخی جودی له هه‌رێمی زاپ له بنكه‌سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر هێڵی سنووره‌وه به كاتیوشا بۆردومان كران.
٢٣ی نیسان كاتژمێر له نێوان ١٢:٠٠-٢٣:٤٠دا گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، شه‌هید زاگرۆس، شاخی بهار و شاخی ئێف ئێم له هه‌رێمی زاپ ٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
٢٣ی نیسان كاتژمێر له نێوان ١٦:٣٠-١٦:٥٠ له‌سه‌ر هێڵی سنووره‌وه ناوچه‌ی چه‌مچۆی هه‌رێمی زاپ له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه بۆردومان كرا.
هـ . ب