هەپەگە: 2 داگیرکەر سزادران، خێمەیەک لەناوبرا
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران. خێمەیەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناوبران، گۆرز لە 7 سەرنگەر و حەفارەیەک درا.
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران. خێمەیەک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناوبران، گۆرز لە 7 سەرنگەر و حەفارەیەک درا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیاریانەی داوە:
"لە هەرێمی سەرهەد:
لە ١٤ی ئاب کاتژمێر 17:45، بە چالاکیەکی نیشان شکێنی لە ئەشکەوتی دەمیرکاپ لە ناوچەی گلیداغ لە داگیرکەران درا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢٠ی تیشرینی یەکەمدا لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی ٥ جار بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک گۆرز لە داگیرکەران درا. جمو جۆلی داگیرکەران ڕاگیرا و گۆرز لە ٢ سەنگەر درا.
لە ٢٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٤٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمان تێکشکێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢١ی تیشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی بە چەکی قورس گۆرز داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە ٢٠ی تیشرینی یەکەمدا لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای ئامێدی ٨ جار بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک گۆرز لە 3 سەنگەری داگیرکەران درا.
لە ٢٠ی تیشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٢٥ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بە چالاکیەکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزا درا.
لە ٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:0٥ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە دوو لاوە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. گۆرز لە 2 سەنگەریان درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.
لە هەرێمی زاپ:
لە ٢٠ی تیشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، بە چەکی قۆرس گۆرز لە گۆرز لە حەفارەیەک درا.
لە ٢١ی تیشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. خێمەیەک لەناوبرا و گۆرز لە سەنگەرێک درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو:
لە ٢١ی تیشرینی یەکەمدا لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا لە هەرێمی زاپ، جارێکی دیکە سەنگەرەکانی شەڕ بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
لە 19، 20 و 21ی تیشرینی یەکەم لە ناوچەی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای چارچەلا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دووجار بۆردومان کران. لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ سەنگەرەکانی شەڕ 19 جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
لە ٢1ی تیشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای جودی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ٤ جار بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ٢١ی تشرینی یەکەم ناوچەی شەهید ئیبراهیمی هەرێمی زاپ جارێک لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
لە 20ی تیشرینی یەکەم ناوچەکانی هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکۆرک و بارزان بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.
ناوچەکانی هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ، مەتینا، خواکۆرک و بارزان تۆپ باران کران".